ئەپڵ
28, تەممووز 2017
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هواوەی بەڵێن دەدات مەیت ١٠ ڕکابەرییەکی سەختی ئایفۆن ٨ بکات

هواوەی لە ئێستادا لە دوای سامسۆنگ و ئەپڵ لە پلەی سێیەمدایە لە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکاندا و بەردەوام لە گەشەدایە، و دەتوانین بڵێین لە هەموو وڵاتانی جیهاندا مۆبایلەکانی دەفرۆشێت و ئامانجی داهاتووی ئەوەیە پێگەی خۆی لەو وڵاتانە بەهێزتر بکات.
گرنگترین بازاڕ کە هێشتا هواوەی نەیتوانیوە تیایدا سەربکەوێت و هەڕەشە بخاتە سەر پێگەی ئەپڵ و سامسۆنگ بازاڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هواوەی ڕیچارد یو لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە مۆبایلی داهاتوویان کە مەیت ١٠یە لە تەمەنی پاتری و خێرایی بارگاویبوونەوە و فۆتۆگرافیدا زۆر پێشکەوتوو دەبێت و ڕوونمایەکی بێ لێواری دەبێت! لەگەڵ چەندەها تایبەتمەندی تر، بەمەش ڕکابەرێکی سەرەکی ئایفۆن ٨ دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هواوەی دوێنێ ئامارەکانی خۆی بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان(کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە).
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.