ئەندرۆید 29, ته‌مموز 2017

زانیارییە دزەپێکراوەکان دەربارەی پڕۆسێسەرە نوێیەکانی سامسۆنگ

سامسۆنگ ئەو کۆمپانیایەی کە لە وەبەرھێنانی پڕۆسێسەر ناوی دیارە و ناسراوە ساڵ بە ساڵ داھێنانی ناوازەتر دەکات لە بواری پڕۆسێسەردا، ئەمجارەش پێگە تەکنەلۆژیەکان و سەرچاوەکان ھەوڵی تەواویان داوە تاوەکوو زانیاری دەربارەی پڕۆسێسەرە نوێیەکانی دزە پێبکەن، کە زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن دوو پڕۆسێسەری ناوازە بەڕێوەن، ئەم دوو جۆرە چەند مانگێک بەر لە ئێستا باسیان لێوەکراوە، بەڵام ئێستا زانیاری زێدەتر لەسەریان ئاشکرا بووە و پێشبینی نوێتریان لەسەر کراوە، بە دوو جۆریش بەردەستن یەکەمیان ئیکزینۆس ٩٦١٠ دووەمیان ئیکزینۆس ٧٨٨٥ە خوێنەری تایبەتمەندییەکانیانبن.

١. ئیکزینۆس ٩٦١٠

ئەم جۆرە وا پێشبینی کراوە ١٠ نانۆمەتری بێت، ھەروەھا ھەشت ناوک لەخۆبگرێت کە چوار ناوکیان لە جۆری Cortex-A73 و چوارەکەی تری Cortex-A53بن، کە خێراییەکانیان ٢.٤ گێگاھێرتز بن لەگەڵ یەکەی چارەسەری گرافیکی Mali-G71 کە ڕێژەی بەکاربردنی وزەی لە سەدا ٢٥ کەمترە وەک لە جۆری پێشووتری کە Mali-G72بوو، بەڵام دۆخەکە سەیرە چونکە سامسۆنگ ئەم جارەیان ناوکی جۆری مونگوسی تایبەت بە خۆیی بەکارنەھێناوە، ھەرچەندە کە پڕۆسێسەرە نوێیەکەی سامسۆنگ لەسەر ئێس ٩ جێگیر نابێت، چونکە سامسۆنگ بۆ ئێس پڕۆسێسەری ئیکزینۆس ٩٨١٠ بەرھەم دەهێنێت.

٢.ئیکزینۆس ٧٧٨٥

ئەم جۆرەیان وا پێشبینی دەکرێت پڕۆسێسەرێکی ١٤ نانۆمەتری ئاست مام ناوەند بێت، ئەم جۆرەشیان ھەشت ناوک لەخۆدەگرێت، دوو ناوکی Cortex-A73 و شەش ناوکی Cortex-A53 پێکی دێنن، خێراییەکەشی کەمترە وەک لە جۆری یەکەم و خێرایی ئەم جۆرەیان ٢.١ گێگاھێرتزە، بەڕێژەیەکی زۆر پێشبینی دەکرێت کەوا ئەم جۆرە لەسەر مۆبایلی گالەکسی ئەی ٧ ٢٠١٨ جێگیر بکرێت، لەگەڵ ھەبوونی یەکەی چارەسەری گرافیکی Mali-G71.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ