ئامێرە هەمەجۆرەکان 30, ته‌مموز 2017

سامسۆنگ بۆ گەورە کۆمپانیای ئۆودی چی کردووە و چی دەکات؟

سامسۆنگ لە بواری درووستکردنی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکاندا پێگەیەکی باشی هەیە و ڕۆژ بە ڕۆژیش پێشکەوتنی نوێ و ناوازە بەخۆیەوە دەبینیت، ئەم جارە باسی مۆبایل یان ئامێرە تەکنەلۆژیەکان ناکرێت، بەڵکو ئەمجارە باسی ئۆتۆمبێل دێتە کایەوە. ڕێکەوتنێک لە نێوان ھەردوو گەورە کۆمپانیای سامسۆنگ و ئۆودی ھەیە، دەربارەی ڕەقەکاڵا قسە دەکرێت، وا نیازە سامسۆنگ ڕەقەکاڵای ئیکزینۆس بۆ سیستەمی زانست و زانیاری ئۆتۆمبێلی نوێی ئۆودی بنیات بنێت، ئەوەش بەشێکە لە سیستمی پێشکەوتووی نیمچە گەیەنەری (PSCP)، کە لە ساڵی ٢٠١٠ نیشاندرا بۆ پێشکەش کردنی دواھەمین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ ئۆتۆمبێلەکان.

پڕۆسێسەرە بەھێزەکە دەتوانێت لە یەک کاتدا کارپێکردنی چوار ڕوونما بگرێتە دەست، ھەروەھا چەند سیستەمێکی جێبەجێکاری تر کە فەرمانیان بە جێ دەگەیەنێت، بەڵام ھێشتا تەواو ڕوون نیە بەوەی کە ئیکزینۆس بە هەمانشێوە فەرمانی ئۆتۆمبێلەکە بگرێتە دەست.

لە پێشانگای (CES)ـی ساڵی ٢٠١٦ ئەودی بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری A8ی پیشاندا، کە پشتگیری ڕوونماکانی سامسۆنگی پێوە دیاربوو، لە جۆری ئۆڵێد بوون و سێ دانە ڕوونمای لە خۆگرتبوو، یەکەم ١٤.١ ئینج ئۆڵێد جێگیر کرابوو لەسەر داش بۆردەکەی، دووەم ١٤.١ ئینج ئۆڵێد جێگیر کرابوو لە ناوەندی ئۆتۆمبێلەکە (شوێنی ڕادیۆ)، سێیەم ٨.٤ ئینج ئۆڵێدی تەچ بەکاردەھات بۆ بەشی ساردی و گەرمی ئۆتۆمبێلەکە.

سامسۆنگ ھەوڵی خستۆتە گەڕ بۆ کڕینی سیستەمی زانیاریی (harman)، کە دەکرێت کاربکات لەگەڵ کۆمپانیای ئۆودی و کۆمپانیاکانی تری ئۆتۆمبێل. ئەمە وا لە سامسۆنگ دەکات کە تەواوی سیستەمە زانیاریەکانی بفرۆشێت بە کۆمپانیای ئۆودی، بەڵام ڕەنگە ئەم ڕێکەوتنە سەر نەگرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ