ئەپ و نەرمەکاڵا
1, ئاب 2017
سناپچاتیش چووە ڕیزی یوتیوب و فەیسبووک، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

کۆمپانیای سناپچات بە هەمانشێوەی تویتەر – فەیسبووک و یوتیوب بەشداری لە چالاکی جیهانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد، کە لە تۆڕەکەدا ڕێگە لە بڵاوکردنەوە و هاوبەشیپێکردنی پەڕگە و وێنەی تیرۆر دەگیرێت. کۆمپانیاکانی تویتەر و فەیسبووک مایکرۆسۆفت – تۆڕی یوتیوب لە مانگی پێشوودا پشتگیر و بەشداری خۆیان بۆ کۆڕی GIFCT ڕاگەیاند، کە کۆڕێکی مەیدانیی جیهانیە بۆ ڕێگەگرتن لە هەموو جۆرە کار و چالاکیەکی تیرۆر لەسەر ئینتەرنێت.
ئەم کۆڕە مەیدانیییە شێوازی بڵاوکردنەوە و بارکردنی پەڕگەکان بۆ کۆمپانیاکان توندتر دەکات و پاشکۆیەک بۆ بنکە دراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستدەکات، کە ڕێگە بە کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان دەدات بۆ دانانی سیستەمی پەنجەمۆر لەسەر بڵاوەپێکراوەکانی تیرۆر و بەمەش پێناسی ناوەڕۆکەکان دەکرێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.