جۆراوجۆر 1, ئاب 2017

گشت زانیارییەکان لەسەر یاری “نید فۆر سپید پەیباک”، گۆڕانکارییەکان و کاتی ڕاگەیاندنی!

پەیباک بەشێکی نوێی زنجیرەی یاریەکانی نید فۆر سپیدە کە کۆمپانیای (EA) درووستی دەکات، یەکەم بەشی یاری نید فۆر سپید لە ساڵی ۱۹۹٤ خرایە بازاڕەوە، دوابە دوای گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا وردەوردە یاریەکانی ئەم کۆمپانیایەش بەرەو پێشتر چون و ئاستی ڕوونی گرافیکیان بەرەو پێشتر چوو . تا لە کۆتایدا ساڵی ۰۲۰۱٥ نوێترین بەشی یاریەکە بە ناوی زی ڕەن و پاشان ڕیڤڵز کەوتە بازاڕەوە کە چیرۆکی سەرنجڕاکێش و ئاستی گرافیکی بەرزیان هەبوو و هەروەها یاریکەر خۆی لە یاریەکەدا دەدۆزییەوە و هەستی بە ماندووبوون نەدەکرد.
لە پاش چاوەڕوانیەکی دوو ساڵە کۆمپانیای (EA) بەشی نوێی یاریەکەی ئاشکراکرد بەناوی (Payback)، کە ترەیلەری فەرمی لە پێگەی یوتیوبی کۆمپانیاکە بڵاو کراوەتەوە.

لەم ڤیدیۆیەوە بینەری ترەیلەرەکە بن…

لە نێو ترەیلەرەکەدا هیچ شتێک ئاشکرا نەکراوە تەنیا بەرواری بڵاوکردنەوەی نەبێت ئەویش ۱۰ـ۱۱ـ۲۰۱۷ــیە.
بەڵام لێرەدا چەند زانیاریەکتان بۆ ئاشکرا دەکەین:

۱ـ لە سەرجەم بەشەکانی یاریەکەدا لەساڵی ۱۹۹٤ــەوە تا ۲۰۱٥ تەنیا کاری گەیمەر یاریکردن و تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلەکان بووە، بەڵام لەم بەشەدا بە پێچەوانەوە گەیمەر لە گەراجەکەیدا دەتوانێت ئۆتۆمبێلی لەکارکەوتوو بکڕێت و چاکیان بکاتەوە.
بینەری گۆڕانکاری ئۆتۆمبێلەکان بە لێرەوە..


۲ـ هەر ئۆتۆمبێلێک توانای کەستمایز(گۆڕانکاری)کردنی تێدایە لە گشت بەشەکانیدا لە بزوێنەر تاکو ئاوێنەکانیش، هەروەها گۆڕانکاری ئامادەکراوی تێدایە بەناوی (Super build) کە چەند گۆڕانکارییەکی تایبەت و سەرنج ڕاکێشە.

۳ـ یاریەکە تەنیا بۆ کۆنسڵەکانی پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن و سیستمی وەگەڕخەری ویندۆز بەردەست دەکرێت.
٤ـ نرخی لە داواکردنی پێشوەختە ٥٤ دۆلار و ۹۹ سەنتە پێشبینی دەکرێت دوای خستنە بازاڕی بە فەرمی نرخی بگاتە ٥۰ دۆلاری ئەمریکی.

بۆچونی تۆ