ئەپ و نەرمەکاڵا 2, ئاب 2017

ماکسۆن بەفەرمی Cinema 4D R19ـی ڕاگەیاند

وەشانە نوێکە تایبەتمەندی و چاکسازی وەها لەخۆی دەگرێت کە ژینگەی کاری مۆشن گرافیک و VFX و ناوەڕۆکی VR ئاسانتر و ڕێکتر دەکەن و ڕێگە و ڕێچکەیەکیش بۆ داهاتووی Cinema 4D جێگردەکەن.

لەپێش دەسپێکی نمایشی تایبەتی خۆیان لە کۆنگرەی سیگراف ٢٠١٧ (SIGGRAPH 2017)، لەبەرواری ٣١/٧/٢٠١٧ ماکسۆن وەشانی Cinema 4D R19 ڕاگەیاند. ئەم نەوەیەی نەرمەکاڵا سێ ڕەهەندییە پێشکەوتووەکەی ماکسۆن ئامرازی نایاب و چاکسازی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات کە دیزایینەر و هونەرمەندان دەتوانن ڕاستەوخۆ بیانخەنە بواری جێبەجێکردن لە کارەکانیاندا و شێوەیەکیش پێشکەش دەکات کە ئاماژەیەک بۆ بناغەکان بۆ داهاتوو پێشاندەدەن.

گۆڕانکاری بەهێز لە توانستی جێبەجێکردنی بەشی Viewport بە ئەنجام گەیاندراون و هەروەها Sound Effector نوێ و تایبەتمەندی نوێ بۆ بەشی Voronoi Fracturing بۆ بەشی Mograph زیادکراون. ھەروەها کامێرایەکی Spherical زیادکراوە و پشتگیری بۆ تەکنەلۆژیای ProRenderـی AMD لەگەڵ سینەمافۆڕدی تێکهەڵکێشکراوە.

وەشانی نوێی سینەمافۆڕدی وا دیزایینکراوە کە خزمەت بە هونەرمەندان بە تەنها و ژینگەی ستویۆکانی ئەو بوارە بکات. وەشانی ١٩ی سینەمافۆڕدی شێوەیەکی خێرا و ئاسان و جێگیر و ڕێک پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات بەشێوەیەک کە خۆی لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی بوارەکە بگونجێنێت بەتایبەتی بازاڕی کاری مۆشن گرافیک و VFX و VR و AR و هەموو جۆرەکانی کاری دیدەنی. ماکسۆن بە فەرمی وەشانی ١٩ لە سینەمافۆڕدی لە کۆنگرەی سیگرافی ٢٠١٧ نمایشدەکات کە لە ٣٠ مانگی ٧ دەستی پێکرد و تا ٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. وا بڕیاریشە لە مانگی ٩ی ئەمساڵ بەرفەرمی بەردەست بێت بۆ بەکارهێنەران.

لەگەڵ وەشانی ١٩ی سینەمافۆڕدی، ماکسۆن ژمارەیەک لە تەکنەلۆژییای دووبارە دیزایینکراو دەناسێنێت کە کۆمپانیا بەهۆیانەوە بەردەوام دەبێت لە گەشەپێدان و کارکردن لەسەر وەشانەکانی داهاتووی نەرمەکاڵاکە. ئەمانەش کارکردن لەسەر هەوڵەکان بۆ بەهاوچەرخی کردنی ناوەوەی نەرمەکاڵاکە و ناوکێکی نوێی مۆدێلینگ و تێکهەڵکێشکردنێکی قوڵی ڕێندەرکردن لەڕێگەی GPU بۆ سیستەمی ماک و ویندۆز و هەروەها تواناکانی OpenGL لە BodyPrint 3D و دەستە ئامرازی Paint و Texturingـی ناوەوەی سینەمافۆڕدی لەخۆدەگرن.

“بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵە ماکسۆن خۆی تەرخانکردووە بە پێشکەشکردنی چارەسەری سێ ڕەهەندی بە ئاستێکی بەرزی جێگیری و ئاسانترین شێوەی بەکارهێنان و ژینگەیەکی کاری خێرا و پشتگیری سیستەمی جۆراوجۆر. هارەڵد ئیگڵ، بەڕێوەبەری هاوبەشی لە کۆمپانیای ماکسۆن، دەڵێت: وەشانی ١٩ی سینەمافۆڕدی لەسەر ئەم ناوەڕۆکە بەنرخەی، زیاتر فراوان دەبێت بە بوونی تایبەتمەندی ناوازە و یەکەم ئاماژەیشە بۆ بناغەکان بۆ داهاتوو.”

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ