10
مۆبایل و تابلێت 2, ئاب 2017 بۆچوون

نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان دەربارەی شاومی می ٦سی

شاومی می ٦سی دووبارە دەردەکەوێتەوە، ئەم جارەیان بە کۆمەڵێک ڕێندەر و زانیاری زیاترەوە، مۆبایلێکی ئاست مامناوەندە لە زنجیرەی می ٦، ئامانجی نرخی ٢٠٠٠ یوانی چینییە، و ٢٥٠٠ یوان بۆ جۆرە ئاست بەرزەکەی، ٤/٦٤گب ٢٠٠٠ بە یوانە و ٦/١٢٨گب ٢٥٠٠ یوان.

لەڕووی تایبەتمەندییەوە لاشەکەی ئەلەمینیۆمە و لێوارەکانی تەنک کراونەوە، لێواری تەنیشتەکانی ٢.٥مم پانن، لێوارەکانی سەرەوەی ١٠مم، هەرچەندە لاشەکەی ٠.٢مم ئەستوور ترە لە می ٦، ڕووی پێشەوەی بە شووشەی پارێزەری ناسراو بە 2.5D پارێزراوە و دەرچەی بیستۆکی ٣.٥مم ی نییە.

کامێراکە وا دەردەکەوێت تەنهابێت واتا یەک هاوێنە بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنە ڕەشەکەی تەنیشت فلاشە LEDەکە کامێرای دووەمە بە ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵ، کامێرا سەرەکییەکە هەستەوەری سۆنی بەکاردێنێت لە جۆری IMX386 لەگەڵ تایبەتمەندی جێگیرکردنی وێنە(OIS).

هەروەها، لەجیاتی سناپدراگۆن ٦٦٠، وا بڕیارە شاومی پڕۆسێسەرە تایبەتییەکەی خۆی بەکاربێنێت بەناوی Surge S2 کە چوار ناوکی لە جۆری A73ن بەخێرایی ٢.٢ گێگاهێرتز و چوار ناوکەکەی تری لە جۆری A53ن بەخێرایی ١.٨گێگاهێرتز، یەکەی چارەسەری گرافیکەکەی Mali-G71 MP12ە بە خێرایی ٨٣٠مێگا هێرتز، ئەگەریشی هەیە پڕۆسێسەری Surge X1 بەکاربێت بە خێراییەکی نزمتر، ڕامی مۆبایلەکە لە جۆری LPDDR4 دەبێت، بیرگەکەی لە جۆری UFS 2.1 دەبێت.

دەبێت شاومی می ٦سی دەست بە فرۆشتنی بکرێت لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا لەکاتێکدا ئێستا لە چارەکی ٣ داین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ