مۆبایل و تابلێت 2, ئاب 2017

تەواوی زانیارییە سەرەکییەکانی ئۆنەر نۆوت ٩ دزەیان پێکرا

ئەمڕۆ ڕێک ساڵێک دەبێت هواوەی ئۆنەر نۆوت ٨ بە فەرمی ڕاگەیاندراوە، لەبەرئەوە لەوانەیە ئەمساڵیش لەدەوروبەری هەمان کات نەوەیەکی تری ڕابگەیەندرێت. بەداخەوە، تەنانەت بۆ دوو هەفتەی داهاتووش، ئۆنەر هیچ ڕاگەیاندراوێکی نییە، لەبەرئەوە تەنها دەتوانین هیوا بخوازین کە ئۆنەر نۆوت ٩ لە کۆنگرەی IFA 2017 لە سەرەتای مانگی ٩ نمایش بکرێت.

تاوەکو کاتی نمایشکردن، با تەنها بڕوانین و بزانین چی لەناو مۆبایلەکەدا هەیە، سوپاس بۆ دوایین زانیاریە دزە پێکراوەکان لە چینەوە. ئێمە هێشتا نازانین ئەگەر هواوەی ئۆنەر نۆوت ٩ ڕوونمایەکی گەورەی دەبێت هاوشێوەی زنجیرەکەی پێشوی کە ٦.٦ ئینجە. بەڵام وێنەکان لەگەڵ ئەوەدان کە مۆبایلەکە بە تەواوی بێ لێوار دەبێت.

بە گەڕانەوە بۆ لیستی زانیارییە دزە پێکراوەکان، وا چاوەڕوان دەکرێت، ئۆنەر نۆت ٩ بە کامێرایەکی دووانە هاوێنەیی نمایشبکرێت بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ لەسەر ڕووی دواوەی. هەروەها، مۆبایلەکە پاتریەکی گەورەی دەبێت بەتوانستی ٤،٦٠٠ میلی ئەمپێڕ/کاتژمێرە.

لەژێر پەیکەرە درەوشاوەکەی، ئۆنەر نۆت ٩ پڕۆسێسەری نەوەی نوێ لە کیرینی لەسەر دەبێت بە ناوی کیرین ٩٦٥، پڕۆسێسەرێکە باشتر کراوە لەچاو نەوەی پێش خۆی، کە هێشتا نەناسێندراوە.

لەکۆتاییدا، دەگوترێت کە ئەم مۆبایلە گەورەیە ڕامەکەی ٦ گب بێت لەگەڵ بیرگەی ٦٤گب و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات، کە ئەم تایبەتمەندیانە تەنها دەگوونجێن لە مۆبایلێکی ئاست بەرزدا بوونیان هەبێت. واپێدەچێت ئۆنەر نۆت ٩ لە مانگی ٩ ڕابگەیەنرێت، بەڵام ڕەنگە دەست نەکرێت بە فرۆشتنی تا ساڵی داهاتوو.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ