10
هەواڵ 14, ته‌مموز 2012

|هەواڵ| گوایە یەکەم دەرکەوتنی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ٢٠١٣ لە ١٦ ئەم مانگەیە!

دیارە مایکرۆسۆفت سورە لەسەر نوێکردنەوەی زۆربەی بەرهەمەکانی لەم ساڵدا، ئەمە نابێتە سەر سوڕمان کە کۆمپانیا بەم زووانە ئەپدەیتێکی گەورەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بکاتەوە. بە گوێرەی ئەوەی لە هەواڵێکی USA Today دا هاتووە کە مایکرۆسۆفت لە ١٦ ئەم مانگە تایبەتمەندییە نوێکانی ئەم وەشانە نوێیەی مایکرۆسۆفت لە ئاهەنگێکی سەرەنجڕاکێش دەخاتە ڕوو وئەمەش وەکو خۆ ئامادەکردنێک بۆ ئاشکراکاردنی کۆمپیوتەرە ویندۆز هەشتەکان لە تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ.
هەروەکو USA Today ئاماژەی پێداوە کە وەبەرهێنانی مایکرۆسۆفت زۆر بەرزە بۆ مانەوەی لە جڵەوگیرکردنی پلەکەی لە بازاری نەرمەواڵای productivity. هەروەکو داهاتەکانی ئۆفیس بە ٢٢.٢ بلیۆن دۆلار مەزەندەدەکرێت لە داهاتی ٧٠ بلیۆن دۆلاری داهاتی ساڵی ٢٠١١ مایکرۆسۆفت وهەروەها ١٤.١ بلیۆن دۆلاریش دەستکەوتی سیستەمی ئیشپێکردنە کە تا ئێستا زۆرترینی هەریەکەیەکە.

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ