بابەتی گرینگ
3, ئاب 2017
ڤیڤۆ کار لەسەر بڵاوکردنەوەی ۲ مۆبایل دەکات

هەندێک دەنگۆ هەن، دەگووترێت کۆمپانیای ڤیڤۆی چینی کار لەسەر ۲ مۆبایلی نوێ دەکات بە ناوەکانی ئێکس٢٠ و ئێکس٢٠ پڵەس. لە ئێستادا، هەندێک زانیاری دزە پێکراو هەن، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ڤیڤۆ ئێکس٢٠ بە ڤیڤۆ ئێکس پلەی ٧ دەناسرێت کە مۆبایلە ئاست بەرزەکەی کۆمپانیای ڤیڤۆیە و لە بارەیەوە چەند تایبەتمەندیەک ئاشکراکراوە.
لە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە کامێرایەک هەیە کە سێ هەستەوەر له خۆدەگرێت. لە ڕووی پێشەوەی کامێرایەکی دووانە هاوێنەیی هەیە. مۆبایلەکە هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای دەبێت، یەکەم مۆبایل دەبێت بەم جۆرە.

پێشووتر هەندێک دەنگۆی تر هەبوون دەربارەی ڕوونمای مۆبایلەکە کە بێ لێوار دەبێت یان لێواری زۆر تەنک دەبن، بەڵام لە ئێستادا هیچ دەنگۆیەک نییە لەسەر ڕوونمای ڤیڤۆ ئێکس پلەی ٧ و کاتی بەردەست بوون و نرخەکەی.
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.