10
ئەندرۆید 4, ئاب 2017

لیستی مۆبایلەکانی سۆنی، بۆ پشتگیریکردنی وەشانی نوێی (ئەندرۆید O)

وەشانی داهاتووی ئەندرۆید بۆ ماوەیەکە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. دەستەی ئەندرۆید لە گووگڵ هێشتا سەرقاڵی چارەسەرکردن و برەودانی وەشانی ٨ـی سیستەمەکەن. گەشەپێدەرانیش بۆ ئەپەکانیان کار دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ نوێکردنەوەکەدا لەگەڵ سیستەمەکە بیانگونجێنن. لە بابەتێکی پێشووماندا لیستی ئەو ئامێرانەی ئەندرۆیدمان خستبووە ڕوو، سامسۆنگ و ئێڵجی و سۆنی هتد… بۆ گەیشتنی وەشانی ئۆ. دیارە لێرەدا لیستێکی نوێی مۆبایلەکانی سۆنی هەیە بۆ گەیشتنی وەشانی نوێی ئۆ.

پشتگیریکردنی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا لەلایەن سۆنیەوە بۆ وەشان و نوێکردنەوەکان، بریتیە لە ماوەی ۲ ساڵ، واتا مۆبایلەکان ۲ ساڵ پشتگیری دەکرێن لەلایەن سۆنیەوە، بۆ وەرگرتن و گەیشتنی وەشانەکە. ئەمەش لیستی ئەو مۆبایلانەی سۆنیە لەگەڵ ژمارە مۆدێلەکانیان، کە وەشانە نوێیەکەیان پێدەگات:

• Sony Xperia L1 G3311, G3312, G3313
• Sony Xperia XA1 G3121, G3123, G3125, G3116, G3123)
• Sony Xperia XA1 Ultra G3221, G3212, G3223, G3226
• Sony Xperia X F5121, F5122
• Sony Xperia X Compact
• Sony Xperia X Performance
• Sony Xperia XZ F8331, F8332
• Sony Xperia XZ Premium G8141, G8142
• Sony Xperia XZs G8231, G8232

گووگڵ وادەی دیاریکراوی بڵاوکردنەوەی وەشانی ئۆی لەم مانگەدا دیاریکردووە. سۆنی و سامسۆنگ و ئێچ تی سی و هتد… کاتی ناردنی وەشانەکەیان دیارینەکردووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ