بابەتی گرینگ
5, ئاب 2017
ژمارەى پێوانەیی: ڤیدیۆ میوزیکێک لە یوتیوب ڕێژەى ٣ ملیار بینەرى تێپەڕاند و بوو بە پڕبینەرترین!

وەک دەزانین کەمتر لە مانگێکە ڤیدیۆ میوزیکێک بەناوى (See you again) لەلایەن هونەرمەندان (Wiz Khalifa و Charlie Puth) لە پێگەى یوتیوب بوو بو پڕبینەرترین و تاجى پڕبینەرترین ڤیدیۆى لە (Gangnam Style)ى هونەرمەندى کۆرى (PSY) سەندەوە. بەڵام ئەم دەستکەوتە زۆرى نەخایاند و ئەوەتا ئەمڕۆ ڤیدیۆ میوزیکێکى تر نەک هەر تەنها بوو بە پڕبینەرترینى یوتیوب بەڵکو ژمارەیەکى پێوانەیی نوێشى لە پێگەکە شکاند!
ئەمڕۆ و کەمێک پێش ئێستا، ڤیدیۆ میوزیکى ئیسپانى (Despacito)ى هەردوو هونەرمەندان (Luis Fonsi و Daddy Yankee) توانى دەستکەوتێکى مەزن بەدەست بهێنێت و ببێتە پڕبینەرترینى یوتیوب بەژمارەیەکى پێوانەیی کەتا ئێستا یوتیوب بەخۆیەوە نەیدیوە، ئەویش تێپەڕاندنى بەربەستى ٣ بلیۆن (ملیار) بینەربوو لە یوتیوب!
جێگەى سەرنجە، ڤیدیۆ میوزیکەکە لەماوەى کەمتر لە ٧ مانگدا و بەو کاتە کەمە ئەو ڕێژە مەزنەى بڕیووە و پێشتر هیچ ڤیدیۆى میوزیکێکى تر تەنانەت نیوەى ئەم ڕیژە بینەرەى نەبووە بەهەمان کات، جگە لەمەش ڤیدیۆ میوزیکەکە چاوەڕێی زۆرتریشى لێدەکرێت و ژمارەى پێوانەیی نوێتر بەڕێوەن!
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".