بابەتی گرینگ 5, ئاب 2017

ئێستا تایبەتمەندی Netfilx HDR لەسەر مۆبایلەکانی XPERIA XZ PREMIUME کاردەکات!

هەروەکو دەیزانین، پێگەی نێتفلیکس لە جیهانی فیلم و دراماکاندا گەورەیە و خاوەن زۆرترین بینەرە لەو بوارەدا. کۆمپانیای نێتفلیکس لە چەند مانگی ڕابردوو تایبەتمەندی HDRـی بۆ سیستەمەکەی خۆی ڕاگەیاند. بەمە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان دەیانتوانی بینەری فیلمەکان بن بە تایبەتمەندی بینینی HDR، بەڵام تەنیا بەکارهێنەرانی ئێڵجی جی ٦ دەیانتوانی بەم تایبەتمەندیە فیلمەکان ئیشپێبکەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ڕوونمای مۆبایلەکانیان پشتگیری لە تایبەتمەندی DolbyVision دەکرد.

ئێستاش کۆمپانیاکە بۆ ئەم تایبەتمەندیە پشتگیری زیاتری مۆبایلەکان دەکات، ئەو مۆبایلانەی کە خاوەن تایبەتمەندی HDRـن. لەمەودوا بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم دەتوانن ئەو ناوەڕۆکانەی نێتفلیکس بە HDR کارپێبکەن کە پشتگیری له تەکنەلۆژیاکە دەکەن، نێتفلیکس نوێبکەنەوە بۆ ئەوەی تایبەتمەندیەکە بە دەستبخەن، بەڵام هەموو فیلمەکانی نێتفلیکس پشتگیری له تەکنەلۆژیاکانی DolbyVision – HDR ناکەن.

بەڵام پێویستە بەکارهێنەران پلانی ڕوونی 4kـی بۆ هەژمارەکەیان بکڕن بۆ ئەوەی بەم تایبەتمەندیە بینەری فیلمەکان بن و لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە کە ڕوونمای مۆبایلەکەت خاوەن ڕوونی 4K بێت! له ئێستادا بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئێکس زێد پریمیەم دەتوانن بەم تایبەتمەندیە سێری فیلمەکان بکەن، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی کە ڕوونمای مۆبایلەکە خاوەن تەکنەلۆژیای HDRـە بە ڕوونی 4k، ئەمەش چێژێکی تر بە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان دەبەخشێت.

سەیرکردنی فیلمەکان بە تایبەتمەندی HDR پێویستی بە پلانی پریمیەم هەیە لە پێگەکە، هەروەها دەبێت نێتفلیکس نوێبکەنەوە و ڕوونی فیلمەکان بخەنە سەر بەرزترین ئاست، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستت بە ئینتەرنێتێک دەبێت کە خێرایی ۲٥ مێگابت لە چرکەیەکدا وەربگرێت. سەرنجی ئێوە لەسەر ئەم هەنگاوەی نێتفلیکس چیە؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ