ئاسایشی ئەلیکترۆنی
5, ئاب 2017
ئەو گەنجەی هێرشی Wannacry وەستاند لە لایەن دەزگای FBI ئەمەریکییەوە دەستگیردەکرێت

مارکۆس هاچینز گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە سەرەتای هاتنی بۆ ناو جیهانی تەکنەلۆژیا لە تەمەنی یازدە ساڵیدا بووە ئێستاش جیهان ئاگاداردەکاتەوە لە دووبارەبوونەوەی هێرشی Wannacry.
لە ماوەی پێشوودا باسێکی زۆر دەکرا لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی Wannacry کە ڕووبەڕووی زیاتر لە 100 دەوڵەت بووەوە لە جیهاندا و زیاتر لە 200 هەزار ئامێریش تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لە نێوانیشیاندا وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا و بانکەکان و وەزارەتەکانی ڕووسیا.
سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە هاچینزی بەڕەگەز بەریتانی لە ڕۆژی چوارشەممە لە لاس فێگاس لە نیفادا دەستگیرکراوە بە هۆی بەشداریکردنی لە دروستکردنی نەرمەواڵەی (کرۆنۆس) کە ئامانجی سیستمە بانکییەکانە و تۆمەتباریشکراوە بە ئەنجامدانی هاککردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەروەها هەوڵی ڕۆشتنە ناو ئامێری کۆمپیتەرەوە بە بێ ڕەزامەندی بەکارهێنەر و بڵاوکردنەوەی ئامێری فێڵبازی ئەلیکترۆنی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاچینز وەک پاڵەوانێک وەسفکرا کە بووە هۆی وەستاندنی هێرشی Wannacry.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.