ئینتەرنێت 6, ئاب 2017

ئاسۆ نادری؛ لاوێکی بلیمەتی بواری ئای تی کۆچی دوایی کرد.

بێگومان گەر بەکارهێنەری ئینتەرنێت بین بۆ چەند ساڵێک ناوی ئەم گەنجە لێهاتووەمان بیستووە کە ناوی (ئاسۆ نادری) بووە، ئەویش بەهۆى ئەوەى کەسایەتیەک بووە کە خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی گەیاندووە بە بواری ئایتی بۆ کوردزمانان و بەبەکارهێنانى زمانێکى پەتی و پاراوى کوردى.

ئاسۆ نادری کۆچ کردوو” لە زۆرێک لە مەکۆ و ماڵپەرە زانیارییە تەکنەلۆژیەکانى چەند ساڵی پێشوودا خزمەتی بەرچاو و گەورەی گەیاندووە بە بوارەکە و بەتایبەت بواری وێب داڕشتن کە وەک خودى خۆم خوێنەری سەرجەم بابەت و ئەو وەڵامانە لووم کە بۆ پرسیاری بەشداربووانی مەکۆکان دەیدایەوە و پڕ زانیاری بوون، هەربۆیەش دڵتەنگییەکی زۆر دایگرتم کە ئەم هەواڵەم بیست.

هەواڵەکە لە کەناڵی ئاسمانی (تیشک)ەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە کە ئاسۆ نادری خزمەتێکی بەرچاوی گەیاندووە بە کاروبارەکانی (ح.د.ک) و دوێنێ لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی سوید گیانی بەخشیووە. هۆکاری نەخۆشییەکەشی بۆ ململانێی سەختی ئەو بەهرەمەندە لەگەڵ نەخۆشییەکی ماوە درێژدا بووە.

وەک دەستەی نوسەرانی (کەى ئاى تى ئێن)؛ سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و سەرجەم خوێنەران و شەیدایانی بواری ئای تی دەکەین، هیوادارین نمونەی لاوی ورەبەرزی وەک کاک ئاسۆی خۆشەویست لە کۆمەڵگەکەماندا زێدەتربێت.

 

 

بۆچونی تۆ