ئەندرۆید
7, ئاب 2017
12 تایبەتمەندی نایابی مۆبایلی Red Hydrogen One بۆ کاری سینەمایی

کۆمپانیای ڕێد کە تایبەتمەندە بە دروستکردنی کامێرای تایبەتمەند بەرز وەک ( ڕێد دراگۆن، ڕێد وەن، ڕێد وێپن، ڕێد ئێپیک، ڕێد دێجیتاڵ) کە بەکارهێنانێکی فراوانیان هەیە لە بواری سینەمادا و زۆرینەی فیلمە سینەماییەکانی هۆڵیود و بۆڵیود بە کامێراکانی ئەم کۆمپانیایە تۆمار دەکرێن، لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی زیرەکە کە بە (ڕێد هایدرۆجین وەن) ناودەبرێت.
تایبەتمەندیەکانی ڕێد هایدرۆجین وەن:
۱ـ ڕوونمایەکی زۆر ناوازە و توانای پیشاندانی ڤیدیۆکن بە ڕوونی 4K
۲ـ توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K
۳ـ نیشاندانی ڤیدیۆی 3D و بینینی بەبێ بەکارهێنانی چاویلکەی 3D.
٤ـ ڕونمایەک بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ.
٥ـ قەبارەی مۆبایلەکە کەمێک لە ئایفۆنی۷ پڵەس گەورەترە.
٦ـ وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە ڕێی دوگمەیەکی تایبەت دەبێت لە قەراغی مۆبایلە هۆشمەندەکە، بەمەش دەتوانیت خێراتر ساتەکانت تۆمار بکەیت بەبێ گەڕانەوە بۆ ناو سیستم و چونە ناو نەرمە کاڵای کامێرا.
۷ـ دووانە کامێراکەی ڕوونی ۲٤ مێگا پێکسڵە و لەلایەن خودی کۆمپانیای ڕێد بۆ کامێرای سینەمایی درووست کراوە.
٨ـ لە کاتی کڕینی هایدرۆجین وەن دەتوانیت مۆنتی بە جودا بۆ بکڕیت ، بۆ بەستنی هاوێنەی فۆتۆگرافی تایبەت بە کامێراکان.
۹ـ مۆبایلەکە کێشی ۳٤۷ گرامە.
۱۰ـ پێش و پاشی مۆبایلەکە لە کانزا درووست کراوە و توانای کەوتنە خوارەوە و نەشکاندنی هەیە لە ۲ مەترەوە.
۱۱ـ سیستمی دەنگی ستریۆی هەیە ئەویش لە ڕێی دوو بڵندگۆی گەورەوە.
۱۲ـ نەرمە کاڵای تایبەتی تێدایە بۆ مۆنتاژکردن.
داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی مۆبایلەکە:
ڕوپۆشی ئەلەمنیۆم بە نرخی ١١٩٥ دۆلاری ئەمریکی
ڕوپۆشی تایتانیۆم بە نرخی ١٥٩٥ دۆلاری ئەمریکی
ڤیدیۆیەک لەسەر مۆبایلەکە:
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!