ئەندرۆید
8, ئاب 2017
گالەکسی ئێس 8 ئەکتیڤ ڕاگەیەندرا، مۆبایلێکی بەهێز و پتەو لەڕووی لاشەوە!

وەک لەماوەی پێشوودا و لەم بابەتەدا باسمان کردبوو کە کۆمپانیای سامسۆنگ نیازی هەیە گالەکسی ئێس 8 ـی ئەکتیڤ ڕابگەینێـت، دوێنێ بریکاری سەرهێڵی سامسۆنگ AT&T لە ماڵپەرەکەیدا ئەم مۆبایلەی بەردەست خست، هه‌روه‌ک ده‌زانین سامسۆنگ له ساڵی 2013 هه‌ستا به ڕاگه‌یاندنی زنجیره‌یه‌کی نوێ به ناوی (Active) که ئه‌وکات له‌دوای چه‌ند مانگێک له ڕاگه‌یاندنی سامسۆنگ گالەکسی ئێس 4 بڵاوکرایه‌وه که ئه‌م زنجیره‌یه به به‌هێزی و تۆکمه‌یی ده‌ناسرێت و توانای به‌رگه‌گرتنی زیاتری هه‌یه له‌چاو جۆره ئاساییه‌که‌ی که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لابردنی هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و زیادکردنی پارچه‌ی به‌هێز و تۆکمه له‌پێناو به‌رگه گرتنی زیاتر که ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که له سروشتێکی قورس‌دا ده‌ژین و پێویستیان به‌م به‌رهه‌مه تۆکمه‌یه‌یه.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
- ڕونما: سۆپەر ئەمۆلێد بە قەبارەی 5.8 ئینج بەهۆی بەرگە پارێزەرەکەیەوە قەبارەی مۆبایلەکە گەورەتر دەردەکەوێـت.
- توانستی پاتری:4000 میلی ئەمپێر.
- پڕۆسێسەر: سناپ دراگۆن 835.
- بیرگە: 64 گێگابایت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- کامێرا: بەڕوونی 12 و 8 مێیگاپێکسڵن، و کرانەوەی دەرچەی کامێراکەی بریتییە لە f/1.7.
- خاوەنی دووگمەی بیکسیبییە و پەنجەمۆرە.
- بلوتوث:نەوەی پێنجەم و تەکنەلۆژیای NFC.
- نرخ:850 دۆلاری ئەمریکی.
- خاوەنی بەرگی پارێزەری تیتانیۆمە.
لە ڕۆژی 11ـی ئەم مانگەوە بە فەڕمی بەردەست دەبێت لە کۆگای سەرهێڵی AT&T بۆ کڕین و داواکردن.
وێنەی مۆبایلەکە:




سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.