10
ئەندرۆید 9, ئاب 2017

لە نوێترین ئاماردا وەشانی نوگەت ڕێژەکەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

هەروەک دەزانین کە گووگڵ هەموو مانگێک ئاماری نوێ لەسەر ڕێژەی وەشانەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بڵاودەکاتەوە و لەم مانگەدا ئامارەکان بەم شێوەیەن:

 


لەچاو مانگی پێشوو ئەم مانگە ڕێژەی نوگەت بەبڕی ٢٪ زیادی کردووە، شایەنی باسە لە مانگی هەشتی ساڵی پاردا وەشانی نوگەت بڵاوکرایەوە و یەکەم ئامێر کە وەشانەکەی لەسەر جێگیرکرابوو بریتیبوو لە LG V20 و پێش ئەویش ئامێرەکانی نێکسس بە نوێکردنەوە ئەم وەشانەیان پێگەیشت  و پاشان بەرە بەرە ئەم وەشانە بەناو مۆبایلەکاندا بڵاوبۆوە و لە ئێستادا ڕێژەی ١٣.٥ لەسەدی ئامێرەکان هەڵگری ئەم وەشانەن و پێشبینی دەکرێت کە ئەم ڕێژەیە تا مانگی ۱۱ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبکات بەهۆی ڕاگەیاندنی چەند مۆبایلێکی نوێ لەوانە (گالەکسی نۆت ۸ و ئێڵجی ڤی ۳۰) و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆنگرەی IFAش چەند مۆبایلێکی نوێ بەدی بکەین و ئەمەش بەدڵنیاییەوە کاریگەری زۆری لەسەر ئەم ڕێژەیە دەبێت.
ئەگەر ئاماژە بەو مۆبایلانە بکەین کە وەشانی نوگەتیان بۆ هاتووە لە مانگی پێشوو ئەوا لە هەر ناوچەیک مۆبایلێکی جیاواز وەشانەکەی پێگەیشتووە، لە ئەوروپا (Samsung Galaxy A5) مۆدێلی ۲۰۱٦ و لە هیندستان Moto M و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا LGV10 و لە کۆریای باشووریش LG V4 ئەم وەشانەیان پێگەیشتووە، لەگەڵ چەندانی تریشدا.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ