ئای ئۆ ئێس

کانتار: سامسۆنگ پێشەنگی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کانتار نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە سامسۆنگ دووبارە پێشەنگی بازاڕەکانی ئەمریکای گرتووەتە دەست و پێش ئەپڵ کەوتووە، لە مانەگکانی ٣ و ٤ و ٥ی ئەمساڵ سامسۆنگ ٣٦.٢٪ی بازاڕی ئەو وڵاتەی داگیر کردووە، هەرچەندە ئەم ڕێژەیە کەمترە لە هی هەمان ماوەی ساڵی پار بەڵام هێشتا لە ڕێژەی ئەپڵ زیاترە کە ٣٤٪ە، لەسەر ئاستی تاکە مۆبایلەکانیش ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس لە پلەکانی یەکەم و دووەمن، گالەکسی ئێس ٧ لە پلەی سێیەمە و ئێس ٨یش لە پلەی چوارەم، پلەکانی پێنجەم تا دەیەم لە لایەن ٣ ئایفۆن و ٣ گالەکسی ترەوە داگیر کراون، ئێڵ جی ٦ لە پلەی سیانزەیەمە.

لە ٥ وڵاتە دیارەکەی ئەوروپاش(ئیسپانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا) ڕێژەی ئەندرۆید ٢.٨٪ زیادی کردووە، بە تایبەتی لە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا، زنجیرەکانی گالەکسی ئەی و جەی لە فەڕەنسا سەرکەوتووبوون لە کێبڕکێ کردن لەگەڵ هواوەی و کۆمپانیای ویکۆی فەڕەنسی و فرۆشی باشیان بۆ سامسۆنگ دابین کردووە، هواوەی بەردەوامە لە گەشە و فرۆشێکی باشی هەبووە، بەڵام زۆربەی فرۆشی هی مۆبایلە کۆن و هەرزانەکانی وەک پی ٨ و پی ٩ ڵایت بووە نەوەک زنجیرەی نوێی پی ١٠.

لە چینیش هواوەی وەک ساڵانی پێشوو لە پێشەنگە (٢٨.٣٪)، مۆبایلی شاومی ڕێدمی نۆوت ٤ ئێکس چوارەم پڕفرۆشترین مۆبایلی چین بووە و هۆکاری سەرەکی بووە بۆ بەرزبوونەوەی فرۆشی شاومی، بەڵام شایەنی باسە شاومی زۆربەی فرۆشی لە مۆبایلە ئاست مام ناوەند و نزمە هەرزانەکان بەدەست هێناوە نەوەک مۆبایلە ئاست بەرزەکانی.

ڕێژەی ئای ئۆ ئێس لە ئەوروپا ١٨.٤٪ و لە چین ١٩.٢٪ە، ویندۆز فۆنیش بە گشتی بەردەوامە لە هەنگاونان بەرەو نەمان.

لێرەوە بینەری تەواوی ئامارەکانبن:

سەرچاوە :
9 ئاب، 2017
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257