ئای ئۆ ئێس 11, ئاب 2017

ئێستا یوتیوب منداڵان بەردەستە بۆ ئەو تەلەفزیۆنانەی کار بە سیستەمی ئەندرۆید دەکەن

لەماوەی پێشوودا کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری یوتیوب منداڵانی ڕاگەیاند بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، خزمەتگوزارییەکە تەنها لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی تایبەت بە هەردوو سیستەمەکە کار دەکات لەڕێی ئەپی تایبەت بەناوی YouTube Kids.

ئەپڵیکەیشنەکە هەمان ڕوکاری یوتیوبی هەیە و بەکارهێنانی ئاسانە هەموو پێداویستییەکانی تایبەت بە گەڕانی تێدا بەردەستە کە تایبەتن بە منداڵان لەگەڵ بوونی دەیان کەناڵی تایبەت بە منداڵان، توانای کۆنتڕۆلکردنی ئەپەکە ئاسانە، تاوەکوو ئەو شتانە دیاریبکەیت کە منداڵەکەت بیخوێنێتەوە.

ئێستا بە فەرمی ئەپڵیکەیشنەکە لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە بۆ تەلەفزیۆنانەی کار بە سیستەمی ئەندرۆید دەکەن و پاشان پەیوەستکردنی بە ئینتەرنێتەوە، دەتوانرێت تەماشای بەشی منداڵان بکرێت وەک ئەپەکانی HBO و Netflix و دەیانی دیکە.

ئەپڵیکەیشنی یوتیوب منداڵان بۆ تەلەفزیۆن کرتە لێرە بکە

ئەپڵیکەیشنی یوتیوب منداڵان بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە

ئەپڵیکەیشنی یوتیوب منداڵان بۆ سیستەمی IOS کرتە لێرە بکە

بۆچونی تۆ