هەواڵ

وەشانی MlUl 9ـی تاقیکاری بۆ مۆبایلەکانی ڕێدمی نۆت 4 و 4X و Mi 6 بڵاوکرایەوە

لە ۱۱/۸ کە دوێنێ دەکات کۆمپانیای شاومی هەستا بە بڵاوکردنەوەی وەشانی MlUl 9ـی تاقیکاری بۆ هەریەکە لە ئامێرەکانی(Redmi Note 4 و 4X و Xiaomi Mi 6)، ئێستا بەکارھێنەران دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی miui.com وەشانەکە دابگرن.

لەڕاستیدا هەر لەهەمان ڕۆژیشدا وەشانی ئەندرۆید نۆگەت بۆ ئامێرەکانی Redmi Note 4 بڵاوکرایەوە و لە ئێستادا تەنها لە هیندستان بەردەستە بەڵام بەم زوانە بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت و ئەم ئامێرە یەکێکە لە پڕفرۆشترین موبایلەکانی شاومی بەتایبەت لە هیندستان کە زیاتر لە ۵ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە لەو وڵاتە، هەر بۆ وەبیرخستنەوە ڕێدمی نۆت ٤ لە مانگی یەکی ۲۰۱۷ بڵاوکرایەوە و خاوەنی تایبەتمەندی مامناوەندە و لە ئێستادا وەشانی MlUl 8.5.4.0ی لەسەر جێگیرە، لەگەڵ وەشانی ئەندرۆید ٦ (مارشمێلۆ).

12 ئاب، 2017
ئاڤاتار
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.
83