مۆبایل و تابلێت
13, ئاب 2017
هواوەی پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی ڕێکدەخات

هواوەی گرنگییەکی زۆر بە لایەنی فۆتۆگرافی و کامێرا دەدات لە مۆبایلەکانیدا و لە درێژەی کارەکانیدا لەو بوارەدا پێشبڕکێیەکی بەناوی مۆزەخانەی هواوەی(Huawei Museum) ڕێکخستووە بۆ هەوادارانی.
هواوەی گرووپێکی لە فەیسبووک بە ناوی مۆزەخانەی هواوەی دروستکردووە و هەموو کەس دەتوانێت وێنە گیراوەکانی بە مۆبایلەکانی هواوەی لە گرووپەکەدا دابنێت و هەموو هەفتەیەک جوانترین وێنەکان هەڵدەبژێردرێن و لە پەڕە فەرمییەکانی هواوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نمایش دەکرێن، مانگانەش جوانترین وێنە دیاری دەکرێت و لە گۆڕەپانی تایمس سکوێر لە شاری نیو یۆرک لە لایەن هواوەیەوە نمایش دەکرێت! باشترین وێنەکانی مانگیش لە گەلەری کۆگاکانی لایکا لە نیو یۆرک و لۆس ئەنجلس نمایش دەکرێن.
هەموو مۆبایلەکانی هواوەی ڕێگەپێدراون بۆ بەشداریکردن بە مۆبایلی (نێکسس ٦ پی)شەوە، ئەگەر مۆبایلێکی هواوەیت هەیە و دەتەوێت تواناکانی خۆت نیشان بدەیت ئەوا دەتوانیت ببیتە ئەندام لەم گرووپە(کرتە بکە بۆ چوونە ناو گرووپەکە) و تیایدا وێنەکانت تۆمار بکەیت و دەنگ بدەیت بە باشترین وێنەکان.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.