ئینتەرنێت 14, ئاب 2017

بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین 4000 دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند

لەڕۆژانی ڕابردوودا و بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا بیتکۆین بەرزترین بەهای خۆی تۆمارکرد، کاتێک بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە ٤٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی، بیتکۆین کە دراوێکی دیجیتاڵییە لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن کەسانێکی نادیارەوە بڵاوکرایەوە و لەسەرەتادا لەئاستێکی نزمدا بوو، بەڵام دوای ئەوە ساڵ لەدوای ساڵ گەشەی کرد و بەهەزارەها کەسی کۆکردەوە لەدەوری خۆیدا، ئەوە بوو لەساڵی ٢٠١٣ بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە ١٠٠٠ دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی دزینی یەکێک لەگەورەترین فرۆشگاکانی بیتکۆین بەناوی (Mount Gox)، بەهای بیتکۆین ڕووی لەدابەزین کرد و بەردەوام نرخەکەی لەکەمبووندا بوو.

دووبارە بیتکۆین گەشەی کردەوە و لەساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی بەردەوام لەبەرزبوونەوەدا بوو تاوەکوو لە هەفتەی ڕابردوودا گەشتە سەروو 4000 دۆلار، لە ئێستادا بەردەوام نرخی ئەو دراوە بەرز دەبێـتەوە و چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتری لێدەکرێـت لە ئێستادا نرخی ئاڵوگۆری یەک بیتکۆین بەرامبەرە بە  4330 دۆلار(وەک هەموومان دەزانین دۆلار دراوی فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە هەموو جیهاندا مامەڵەی پێدەکرێت)

مێژووی نرخی بیتکۆین لە ساڵانی پێشوودا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

سەرچاوە :
تاگەکان بیتکۆین
بۆچونی تۆ