ئەندرۆید
14, ئاب 2017
دامەزرێنەری ئەندرۆید لە 25ی ئەم مانگەدا مۆبایلی Essential نمایش دەکات

کۆمپانیای Essential بانگهێشتنامەی ناردووە بۆ بەکارهێنەران تاوەکوو ئامادەی ڕوداوی نمایش کردنی مۆبایلە نوێکەی بن لە 25 ـی ئەم مانگەدا لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری درۆید لایف کە بانگهێشتنامەکەیان پێگەشتووە، ڕایاگەیاندووە بانگهێشتنامە تەنها بۆ کەسانی پسپۆڕ و شارەزای بواری مۆبایلەکان نێردراوە نەک بۆ دەزگا میدیاییەکان، بە پشت بەستن بە شوێنی جوگرافیان شارەزایانی بواری مۆبایل بانگهێشت کراون.
ئەندی ڕۆبن کە دامەزرێنەری سیستمی ئەندرۆیدە، ڕای گەیاندبوو لە چەند هەفتەی داهاتوودا مۆبایلەکە دەناسێنرێت، هەروەها هەفتەی ڕابردوو کۆمپایناکە وەبەرهێنانێکی ئەنجامداوە لەگەڵ ئەمازۆن و و Tencentt بۆ هەمان مەبەست.
بانگهێشتنامەکە:

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.