ئەندرۆید
15, ئاب 2017
زیانەواڵایەک بە ناوی SonicSpy لە کۆگای گوگڵ پلەی بڵاوبووەتەوە

دەزگاکانی بواری تەکنەلۆژیا و بەدیاریکراوی دەزگای Lookou مەترسیداری ئەم زیانەواڵایە ڕادەگەیەنن بەتایبەت بۆ ئەو مۆبایلانەی کە کێشەی پاراستنیان هەیە و وەشانی کارپێکەری ئامێرەکانیان نزمە.
زیانەواڵاکە بە ناوی SonicSpy یاخوود Soniac ناسراوە خۆی وەک ئەپڵیکەیشنێکی نامە ناردن ناساندووە و زیاد لە 1000 مۆبایلی زیرەکی توشی زیان کردووە بەهۆی ئەم پڕۆسەیەی کە لەسەر مۆبایلەکان جێبەجێی دەکات، پڕۆسەکە ڕێگە بە هاککەران دەدات دەست بەسەر تەواوی فایل و کردارەکانی سیستەمدا بگرێت وەک تۆمارکردنی دەنگ بەشێوەی نهێنی و تۆمارکردنی پەیوەندییەکان و وێنەگرتن و هتد…
لەڕێی ئەپڵیکەیشنەکانی Troy Chat، ‘Hulk Messenger’ و Soniac Messenger ـەوە پەرەی سەندووە، و ئەپڵیکەیشنەکان لەساڵی 2016 ـەوە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەستن.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.