ئەندرۆید
15, ئاب 2017
ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئەندرۆید بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٢)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید ناسراو بە گووگڵ پلەی ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.
One click to health PRO

تەنها بە کرتەیەک هەموو زانیارییەکان لەسەر ڕوکاری سەرەکی ئەپەکە دەردەکەوێت، ڕێنمایی پێویستت پێ دەدات بۆ چۆنیەتی کێش دابەزاندن و زیادکردنی بەشێوەیەکی پێشکەوتوو
نرخی پێشووی 1.49$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Sort2Folder – File sorter

بۆ پیشاندان و پێدانی دەسەڵات بەسەر فایلەکانی سیستەمی مۆبایلەکەت بە چەندین شێوزای پێشکەوتوو و بەڕێوەبردنی باشتری ئەپەکانت
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
SimplePhysics

سەرەتا پێویستە ژێرخانی پڕۆژەکەت درووست بکەیت بەشێوەیەکی ئەندازیاری و فیزیکی پێداویستییەکانی پڕۆژەکەت ئەنجام بدەیت
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Dinosaur Assassin Pro

یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی سەرکێشی پێویستە لەسەرت ڕوبەرووی ئاژەڵە درندەکان ببیتەوە وەک داینەسۆرەکان و چەندانی دیکە یەکێکە لەیارییە گرافیک بەرزەکان.
نرخی پێشووی 0.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.