ئای ئۆ ئێس
15, ئاب 2017
گووگڵ بڕی 3 ملیار دۆلار دەداتە ئەپڵ تاوەکوو گەڕانی تۆڕەکەی بکاتە سەرەکی لە سیستەمەکەیدا

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای بێرنستێین کە تێیدا هاتووە، کۆمپانیای گووگڵ نیازی هەیە ساڵانە بڕی 3 ملیار بداتە کۆمپانیای ئەپڵ تاوەکوو مەکینەی گەڕانەکەی لە تۆڕەکەییدا بکاتە گەڕانی سەرەکی.
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە لە سەدا 50ی گەڕانەکانی سیستەمەکانی ئەپڵ لەڕێی گووگڵەوە ئەنجامدەدەرێن گووگڵیش مەبەستییەتی ئەو ڕێژەیە بهێڵێتەوە و زیاتر بەرەو پێشەوەی ببات و تۆڕەکەی پێ گەشەسەندووتر بکات.
بەگەڕانەوە بۆ دۆکۆمێنتەکانی ساڵی 2014 ئەوە ئاشکرا بووە گووگڵ بڕی 1 ملیار دۆلاری بەخشیوە بە کۆمپانیاکە تاوەکوو گەرانەکانی بکاتە سەرەکی لە سیستەمەکەیدا، پێشبینیش دەکرێت ئەو بڕە پارەیە قازانجێکی گەورە بێت بۆ ئەپڵ
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.