وێبداڕشتن
15, ئاب 2017
کۆمپانیای ئەپڵ وێنۆچکەی چەند ئەپڵیکەیشنێکی دەگۆڕێت

لەکۆنگرەی WWDC17 دا کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند لەماوەی ئەمساڵدا وەشانی نوێی سیستەمی ئای ئۆ ئێس 11 دەنێرێت بۆ ئەو ئامێرانەی کار بەو سیستەمە دەکەن، هەروەها تا ئێستا سیستەمەکە لە ژێر تاقیکاری دایە و شارەزایان و بەکارهێنەران کار لەسەر باشترکردنی سیتەمەکە دەکەنەوە، هەروەها گۆڕینی ڕوکار چەند بەشێکی سیستەمەکە لە گرنگترین کارەکانن.
بەپێی جریوەیەکی هەژماری iCulture کە هەژمارێکی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵە بەزمانی ئەڵمانی تێیدا بڵاوکراوەتەوە کە ئەمە دیزاینی نوێی هەریەکە لە ئەپەکانی کاتژمێر و نەخشەکان و کۆگای ئەپ ستۆرن.
دیزاینی ئایکۆنی ئەم ئەپڵیکەیشنانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.