جۆراوجۆر 16, ئاب 2017

زانیاری تازە دەربارەی 3 کەسایەتییە نوێیەکەی یاری Rainbow Six Siege

هەروەک دەزانین کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای Ubisoft ڕایگەیاند کە هەستاون بە ئامادەکردنی نەخشەیەکی تازە و ۳ کەسایەتی نوێ بۆ یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege، کۆمپانیای ناوبراو لە ۱/۱۲/۲۰۱۵ ئەم یاریەی بڵاوکردەوە وە تا ئێستاش خەڵکی یاری پێدەکەن و وەک جێگرەوەیەک بۆ یاری (Call Of Duty)دایدەنێن بەتایبەت دوا ئەوەی کە زنجیرە یاریەکە زۆر بەرەو داهاتوو هەنگاوی ناو چیتر چێژی جارانی نەما.

یوبی سۆفت ڕایگەیاند کە ئەم نەخشە و کەسایەتیە نوێیانە لە پاکێجێکدا ڕایدەگەیەنێت بەناوی Blood Orchidـە کە نەخشەکە بریتی دەبێت لە شاری  هۆنکۆنگ.
هەرچی سێ کەسایەتە نوێیەکانیشن ئەوا ناو و تایبەتمەندیەکانیان لەم وێنانەی خوارەوەدا ببینن:
بۆ زانیاری کەناڵی فەرمی Rainbow Six لە تۆڕی تویچ کە تایبەتە بە پەخشکردنی یاری بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەوا ڕۆژی ۲٦ ئەم مانگە دوای تەواوبونی پاڵەوانییەتی Pro League ئەوا زانیاری تەواو دەربارەی کەسایەتی و ماپە تازەکە دەدەن و ئێوەش دەتوانن بینەربن. هەرچی دەربارەی ئەوەی کە ئاخۆ ئەم پاکێجە کەی بەدەست یاریکەران دەگات، بۆ ئەوکەسانەی کە Season Passـی یاریەکەیان هەیە لەڕۆژی ۲٩ ئەم مانگە تەواوی پاکێجەکەیان پێدەگات و دەتوانن یاری پێبکەن ،بۆ ئەوکەسانەی کە سیزن پاسیان نیە ئەوا ماپە نوێیەکەیان لە ۲۹ مانگ پێدەگات بەڵام کەسایەتیە نوێیەکان لە۵/۹ بۆیان بەردەست دەبێت.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ