فەیسبووک 16, ئاب 2017

دیزاینە نوێیەکەی ئەپی فەیسبووک ئێستا بە فەرمی بەردەستە!

لە ماوەی پێشوودا فەیسبووک دیزاینێکی نوێی لە ئەپەکەی بەردەست خست بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران ئێستا ئەو نوێکارییە بەردەستە بۆ هەموو هەژمارەکان، دیزاینە نوێیەکە زیادبوونی ڕەنگی سپییە بەسەر ڕەنگی شیندا، کە پێشتر بەشێکی دیزاینەکە شین بوو.

بەشی زۆر گۆڕانکارییەکان لە شوێنی نوسینی لێدوان لەسەر بڵاوکراوەکان ئەنجامدراوە و دیزاینی ئەپڵیکەیشنی نامە گۆڕینەوەی مێسنجەری بەسەردا جێبەجێکراوە، ئامانجی فەیسبووک لەم گۆڕانکارییانە ئەوەیە شێوازێکی ئاسانتر و خێراتر ببەخشێت بە ئەپەکانی ئەویش تەنها بە مامەڵە کردنی چاو لەگەڵ یەک ڕەنگی ئەپڵیکەیشنەکەیدا.

دەوترێت دیزاینی پیشاندانی پەڕە کەسییەکانی بەکارهێنەران لە تویتەرەوە وەرگیراوە، کە وێنەی سەرەکی زیاتر بەرچاو بخات وەک لە شێوازی چوارگۆشەییان، هەروەها دەتوانن لە کۆگاکانی گووگڵ پلەی و پلەی ستۆر ئەپی فەیسبووکەکانتان نوێ بکەنەوە و ئاشنا بە دیزاینە نوێیەکە.

دیزاینی نوێی ئەپی فەیسبووک چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

بۆچونی تۆ