سەرەتا هەموو ئەم زانیاریانە دزەپێکراون و خەڵکی جیاواز ئەم زانیاریانەیان دەست کەوتووە و مەرج نییە هەموویان ڕاستبن بەڵام هەوڵدەدەین باوەڕپێکراوترینیان بخەینەڕوو. ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو گووگڵ بە نیازە دوو مۆبایلی نوێ بخاتەڕوو کە ناوەکانیان Google Pixel 2 وە Pixel XL 2 دەبێت وە لەوەش دڵنیاین کە گووگڵ پەنای بردووەتەبەر هەردوو کۆمپانیای HTC و LG بۆ دیزاینکردنی دوو مۆبایلەکە. HTC ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە بەرپرسە لە دروستکردنی Pixel 2، سەبارەت بە مۆبایلی دووەم پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئێڵ جی دروستیدەکات یاخوود نا، بەڵام بە پێی زانیاریە دزەپێکراوەکان ئێڵ جیش بەشدارە لە دروستکردنی یەکێک لە مۆبایلەکان، تایبەتمەندیە زانراوەکانی هەردوو مۆبایلەکە:
مۆبایلی Pixel 2 کەلەلایەن کۆمپانیای HTCـەوە دروستدەکرێت بە پێی زانیاریە دزەپێکراوەکان بێت خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٤,٩٧ ئینچ لە جۆری Full HD، وە خاوەن پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥ دەبێت و ڕامی ٤ گێگابایت دەبێت. بیرگەی ناوەکی ئەم مۆبایلە ٦٤ گێگابایت دەبێت و خاوەنی دوو بڵنگۆیە بە تەکنەلۆژیای ستێریۆ لە ڕووی پێشەوەی موبایلەکە، وە دڵنیاشین لەوەی کە دەرچەی بیستۆکی ٣،٥مم لەم بەرهەمەدا بوونی نابێت هاوشێوەی iPhone 7 و Moto Z.