هەواڵ 16, ئاب 2017

Nexus 6 دووبارە وەشانی ۷.۱.۱ی نۆگەتی بۆ بڵاوکرایەوە”کێشەکانی چارەسەر کراون”

لەمانگی سێی ئەمساڵ مۆبایلی Nexus 6 وەشانی نۆگەت ۷.۱.۱ ی پێگەیشت بەڵام بەهۆی ئەوەی وەشانەکە بەشێوەیەکی باش لەسەر ئامێرەکە کاری نەدەکرد ئەوا گووگڵ وەشانەکەی دواخست تا چاککردنی کێشەکان.

ئەمڕۆ دووبارە وەشانەکە گەڕایەوە و ئەمجارە گووگڵ کێشەکانی چارەسەر کردووە و وەشانەکە لەئێستادا کاردەکات و هیچ کێشەیەکی نیە و قەبارەی وەشانەکە ۳٦۸ مێگابایتە. Nexus 6 لەساڵی ۲۰۱٤ بڵاوکرایەوە و ئەکات بۆیەکەمجار وەشانی ئەندرۆید 5.0 لۆلیپۆپی لەسەر جێگیرکرابوو بەشێوەیەکی فەرمی ئەمە دواین وەشانە بۆ ئەم مۆبایلە بڵاوبکرێتەوە، پێدەچێت تەنها چەند چاکسازی تری پێبگات لە چەند مانگی داهاتوو بۆ چاککردنی هەرکێشەیەک کە توشی موبایلەکە ببێت.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ