ئەندرۆید
19, ئاب 2017
چۆنییەتی بەکارهێنانی Instant apps، تایبەت بە تاقیکردنەوەی ئەپەکان بێ داگرتنیان

یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە بەسوودەکانی ئەندرۆید بریتییە لە Instant apps و ئێستا بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن ئامێری ئەندرۆید بەردەستە، لەجیاتی ئەوەی ئەپێک دابگریت کە کات و بیرگەی ناو مۆبایلەکەشت دەگرێت دەتوانیت پێش داگرتن تاقی بکەیتەوە یاخوود ئەگەر کارێکی کاتیت بە ئەپەکە هەیە دەتوانیت بەبێ داگرتنی بەکاری بهێنیت و کارەکەتی پێ ئەنجام بدەیت، تایبەتمەندییەکە بۆ ئەو ئامێرانە بەردەستە کە لەسەر وەشانی ٦.٠ ماڕشمێڵۆو و بەرزتر کاردەکەن.
چۆنییەتی کاراکردنی تایبەتمەندییەکە:
١.چوونە بەشی Settings.
٢.دواتر چوونە Google.

٣. Instant apps دابگرە.
٤. تایبەتمەندییەکە پێبکە(on).
٥. Yes i`m in دابگرە.

بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە دەتوانیت گەڕان بۆ یەکێک لەو ئەپانە بکەیت کە پشتگیری لێ دەکەن(لە ئێستادا زیاد لە ٥٠ ئەپن)، بۆ نمونە دەتوانیت لە گوگڵ گەڕان بۆ ئەپی Citymapper بکەیت و یەکەم ئەنجام دابگریت و ئەپەکە بەکاربهێنیت، دەشتوانیت Get the app دابگریت و ئەپەکە دابگریتە ناو مۆبایلەکەت.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.