ئەندرۆید
15, تهمموز 2012
وەشانێکی دەنگی قورئان بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکان گەیشت!
لە دوای ئەوەی ماوەیەکە بەرنامەی دەنگی قورئان بۆ سیستەمی ویندۆز دەرچووە وزۆرینەی خەڵکی سودیان لێبینیوە کە ئەم بەرنامەیە کۆکراوەی تەفسیرە کوردیەکانی لەخۆی گرتووە وئەمە لەگەڵ چەند تەفسیرێکی عەرەبی وئینگلیزی. بەڵام خۆش بەختانە ولەمیانەی بەرەوپێش بردنی ئەم بەرنامەیە ئەمڕۆ کۆمپانیای گەشەپێدەر وەشانێکی ئەم بەرنامەیەی بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکان وەشاند وئێستا لە گۆگڵ پلەی دەست دەکەوێت وبەرنامەکەش خۆراییە وبۆ زۆرینەی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دەبێت.
ئەم وەشانەی مۆبایل تەنها ٥ تەفسیری لە خۆی گرتووە کە ٣ کوردی و٢ عەرەبیین، ئەوانیش:
– Raman (تەفسیری ڕامان)
– Puxte(تەفسیری پوختەی قورئانی پیرۆز)
– Asan(تەفسیری ئاسان)
-Al-Saadi(التفسير السعدي)
-Al-Muyaser(التفسير الميسر)
لینکی داونلۆدی ئەم بەرنامەیە لە گۆگڵ پلەی:
https://play.google.com/store/search?q=dangiquran&c=apps
یان لێرە بە لینکی ڕاستەوخۆ دایبگرە وبیکە ناومۆبایلەکەتەوەو لەوێوە دایبەزێنە!
http://dl.dropbox.com/u/80273256/DangiQuran.apk




سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
جزاكم الله خيرا
براكهم ئهو بهرنامهیه دانابهزێت
كه ئهمهوێت دایبهزینم ئهڵێ (حدثت مشكلة أثناء تحلیل حزمة)
بەڕێز ئێمە نازانیین ئەم کێشەیە چییە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە گەشەپێدەری بەرنامە لەڕێگەی پێگەی سەرەکی خۆیان بکە:
http://iwebtek.com/
برام ئهگهر ئهتوانن حهلی موشكیلیكیم بۆ بكهن زۆر مهنونم
ئهوانیش ئاگادار ئهكهمهوه إن شاء الله
سلام عليكم برام دةست خؤش بيت ئه گهر دهتوانی بیكهته فایلی zip & rar& .ناتوانم داون لؤدى بكةم
سوباس
دەستتان خۆش بێت،شتێکی باشە،،لینکی داونلۆد و هەمو داتاکانی دابنێن باشترە گەر گۆگل پلای رازامەندی لەسەرهەبێت ،کاکە ئاوات ئەوەی کە داونۆدت کردوە وەک فایل لەناو sd و external sd لە ناو File maneger دروست ئەبن،تۆ بگەرێ بەناویدا هەموو فایلەکانی تایبەت بە بەرنامەی ناوبراو ( دەنگی قورئان)بسرەوە و هەول بدە جارێکی کە داونلۆدی بکە،سوپاس.
سوپاس بۆ وەڵامەکەت بەڕێز دەوەن
زۆر سوپاس كاكه دهوهن بۆ وهڵامهكهت
بهڵام خۆیانم ئاگادار كردهوه وتیان بۆ ڤێرژنه تازهكانی ئهندرۆید ئهبێ،ئهوهی منیش 2.3 يه بۆی نابێ جاری ڕهنگه له داهاتوو خۆیان چاكی بكهن…
ئهوانهی كێشهی داونلۆدیان ههیه با بفهرموون
http://lawaniislam.com/up/uploads/zip/cdfca52b0b.zip
لێرەوە بە لینکی ڕاستوخۆ دەتوانن دایبگرن
http://dl.dropbox.com/u/80273256/DangiQuran.apk
برام ئهمه دهنگی ههیه ؟ وا نوسیوتانه وەشانێکی دەنگی ؟ گهر ههیه پێم بڵێن
بەڕێزەکەم ئەمە خۆی ناوی دەنگی قورئانە!
تێگهیشتم دهست خۆش
زۆر بەخێربێیت!