گووگڵ 21, ئاب 2017

گووگڵ بڕە پارەیەکی زۆری پێشکەشی سناپچات کردووە بۆ بەدەستهێنانی کۆمپانیاکە

کۆمپانیا زەبەلاحەکەی تەکنەلۆژیا “گووگڵ” دەیەوێت کۆمپانیای سناپچات بکڕێت و بڕی 30 ملیار دۆلاری پێشکەش بە دامەزرێنەرانی ئەو تۆڕە کردووە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای گووگڵەوە ڕایگەیاندووە گووگل خواستی ئەوەی هەیە گەشەپێدانەکانی تۆڕەکەی فراوانتر بکات پاش ئەوەی گووگڵ پڵەس نەی توانییوە خواستەکانی جێبەجێ بکات و لە ئاستی پێویستدا نییە.

گفتوگۆکان لە کۆتایی 2016 ەوە بەشێوەیەکی ناڕەسمی دەستیان پێکردووە، لەم ماوەیەدا باسەکە بووە بە فەرمی و کۆمپانیاکە خواستی خۆی خستووەتە ڕوو بۆ کڕینی ئەو تۆڕە.

ئیڤان شپێگڵ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سناپچات ڕایگەیاندووە هیچ خواستێکی ئەوەی نییە بچێتە ژێر فەرمان ڕەوای گووگڵ یان هەر کۆمپانیایەکی دیکە، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگاکانی تایبەت بە بواری بۆرسە لە ئێستادا نرخی کۆمپانیاکە 24 ملیار دۆلارە پاش ئەوەی لە ماوەی پێشوودا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بۆچونی تۆ