ئەندرۆید
21, ئاب 2017
شاومی مۆبایلی (ڕێدمی نۆوت ٥ ئەی)ی ڕاگەیاند

شاومی بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی مۆبایلی نایاب لەچاو نرخەکانیان و نوێترینیشیان ڕێدمی نۆوت ٥ ئەیە، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی ١٢٨٠x٧٢٠ پیکسڵ ئێچ دی لە جۆری LCD، کامێرایەکی ١٦ مێگاپیکسڵ لە پێشەوە! کامێرایەکی ١٣ مێگاپیکسڵیش لە دواوە، مۆبایلەکە هەستەوەری پەنجەمۆری هەیە و پاترییەکی هەیە بە فراوانی ٣٠٨٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر.

پڕۆسێسەری مۆبایلەکە لە جۆری سناپدراگۆن ٤٣٥ە، هەروەها مۆبایلەکە خاوەن IR port و بلوتوث ٤.٢ و دەرچەی بیستۆکی ٣.٥ ممە و لەسەر ڕووکاری Miui 9.0ی بنیادنراو لەسەر ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ کار دەکات.
مۆبایلەکە لەمڕۆوە بە ڕەنگەکانی زێڕی و زێڕی گوڵی و خۆڵەمێشی لە چین بەردەستە بەم نرخانە:
٦٩٩ یوان(٨٩ یۆرۆ) بۆ ١٦گب/٢گب
٨٩٩ یوان(١١٤ یۆرۆ) بۆ ٣٢گب/٣گب
١١٩٩ یوان(١٥٢یۆرۆ) بۆ ٦٤گب/٤گب



محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.