وێبداڕشتن
22, ئاب 2017
یوتیوب تایبەتمەندی گفتوگۆکردنی سەرهێڵ لە تۆڕەکەیدا دەستەبەر دەکات

لە ئێستادا زۆرینەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوڵی ڕاکێشانی سەرنجی بەکارهێنەرهێنەران و خەڵکانی دیکە دەدەن، هەر بەم هۆکارانەش یوتیوب کە خاوەنەکەی کۆمپانیای گۆگڵە، بەم دواییانە چەندین ئاسانکاری لە تۆڕەکەیدا کردووە لە ئێستاشدا پلانی زیادکردنی گفتوگۆکردنی سەرهێڵ بەردەست دەکات.
تایبەتمەندی گفتوگۆکردن لە یوتیوب ئەوە دەبەخشێتە بەکارهێنەر کە توانای ئاڵوگۆڕی ڤیدیۆ و گفتوگۆکردن لە بارەی ڤیدیۆکەوە هەبێت، وەک تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی کاتی لەمساڵدا لە کەنەدا بەردەست بوو بۆ تاقیکاری و بە سەرکەوتووی کۆتایی هات بەم هۆکارەش لە ئێستادا بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەست کراوە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!