بابەتی گرینگ 22, ئاب 2017

سۆنی وەشانی (Gran turismo Sport)ـی لە ئامێری پلەیستەیشن ٤ ئاشکرا کرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای سۆنی وەشانێکی نوێی پلەیستەیشن ٤ـی ئاشکرا کرد. ئەم وەشانە نوێیەی ئامێرەکە تایبەتە بە هەوادارانی یاری ناوداری Gran turismo Sport و خاوەن ڕووکارێکی جیاوازە و لەگەڵ یاریەکەدا گونجێنراوە. ئامێرەکە لەگەڵ کۆنتڕۆڵەکەیدا خاوەن بەرگێکی سەرنجڕاکێشی ڕووکاری یاری Gran turismo Sportـە. لە بەرواری ۱۰/۱٨ـی ئەمساڵ بە فراوانی بیرگەی ۱ تێرابایت، لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا بڵاودەبێتەوە.

دەتوانیت لەگەڵ کڕینی “پلەیستەیشن ٤ گرانتوریسمیۆ سپۆرت” یاریەکە وەربگریت لەگەڵ ۱ ڕۆژ وەشانی Edition، بەمە بڕی ۲٥۰,۰۰۰ دۆلار دێتە سەر هەژماری یاریەکەت و لەو ماوەیەدا دەتوانیت ٦۰ وێنۆچکەی تایبەتی یاریکەر بکڕیت لەگەڵ یاریکردنی Chrome Racing Helmet. دەتوانیت چەندین جۆری ئەم وەشانی ئامێرە بە دەست بێنیت، جۆرەکانیش بریتین لە (Jet Black PS4 1 TB edition) – (Jet Black PS4 500GB edition) – (Jet Black PS4 1TB + extra Jet Black) و (Jet Black PS4 Pro edition)، وە دەتوانیت بە جیا کۆنتڕۆڵی تایبەتی ئامێرەکە بکڕیت.

یاری Gran turisno Sport لەلایەن کۆمپانیای پۆلفۆنیەوە گەشەپێدراوە و لەلایەن سۆنیەوە بڵاوکراوەتەوە. لە نایابترین یاریەکانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە و خاوەن سیستەمێکی ڕاستەقینەی یاریکردنە. لە مانگی داهاتوو بۆ ئامێری پلەیستەیشن ٤ و پلەیستەیشن پرۆ بە ڕوونی 4K بەردەست دەبێت. سێ جۆری یاریکردنی هەیە، ئەوانیش یاریکردنی Sport و Campaign و Arcadeـە. له ڕابردوودا بۆ ئامێرەکانی پلەیستەیشن ۲ و ۳ چەندین بەشی هەبووە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/HktW_KRwC4Q” width=”500″ height=”300″]
  • شایەنی باسە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش وەشانێکی نوێی له “ئێکسبۆکس وەن ئێس” ڕاگەیاند کە ئەویش ڕووکارێکی نوێی ئێکسبۆکس بوو لەسەر نەخشە هونەرییەکانی یاری Minecraft limited edition، فەرموون خوێنەر بن کرتە بکە

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ