وێبداڕشتن
22, ئاب 2017
گووگڵ دوو لە خزمەتگوزارییەکانی یەکدەخات
گووگڵ نیازی یەکخستن و پێکەوەنانی خزمەتگوزارییەکانی یوتیوب ڕێد و گووگڵ پلەی میوزیک یەکبخات لە پێناو ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانی، لیۆر کۆهێن کە یەکێکە لە جێبەجێکاری گووگڵ ئەوەی خستە ڕوو کە ئەم یەکخستنە لە پێناو بەکارهێنەران و ئاسانکاری زیاتر و تێکەڵکردنی بەشداربووانی دوو خزمەتگوزارییەکەیە.
گرنگی و ئاسانکاری لە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ بۆتە کاری هەرە لە پێشینەیان بە جۆرێک چەندین گۆڕانکاری نوێ لە یوتیوبدا فەراهەم کراوە بە جۆرێک کە بەکارهێنەر هەست بە بێزاری نەکات و چێژ لە بەکارهێنانی تۆڕە ببینێت، یەکخستنی دوو خزمەتگوزاری یوتیوب ڕێد و گووگڵ پلەی میوزیک ئاستێکی بەرز دەبەخشێت لە پێناو فەراهەم کردنی میوزیکەکان و ڤیدیۆکان بە شێوەیەک کە لە کاتی سەرهێڵ بوون بتوانی میوزیک یان ڤیدیۆکە تۆماربکەیت بۆ کاتی دەرهێڵ بوون بتوانیت بەبێ پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت بەکاری بێنیت.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!