هەواڵ 22, ئاب 2017

فەیسبووک کار لەسەر دروستکردنی ئامێرێکی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی دەکات

بە پێی وتەی شارەزایانی بواری ڕاگەیاندنی تەکنەلۆژیی و چەندین ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لەم بارەیەوە فەیسبووک بۆ هاتنە نێو ڕکابەری ئامێرە سەرنجڕاکێشەکانەوە و دەیەوێت ئامێرێکی نوێ بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی درووست بکات بەم تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوانەی خوارەوە:
ڕوونمایەک بە ڕوونیەکی بەرز و بە قەبارەی ١٣ ئینج لە ڕێی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کاردەکات و سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی نۆگەتی لەسەر جێگیر دەکرێت.
ئامێرەکە کامێرایەکی ٣٦٠ پلەیی لەسەر جێگیر دەکرێت و توانای کردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکی دەبێت بە ڕوونیەکی بەرز.
نرخی پێشبینیکراو بۆ ئامێرەکە ٢٢٠ دۆلارە.

بۆچونی تۆ