10
جۆراوجۆر 23, ئاب 2017

بۆ یەکەمین جار لە یاریەکی ئەلیکترۆنیدا ئۆتۆمبێلی BMW M5 2018 هەیە

زنجیرە یاریەکانی Need For Speed بە یەکێک لە بەهێزترین و چێژبەخشترین یاری جۆری پێشبرکێ دادەنرێت کە لەلایەن ستۆدیۆکانی Ghost Games گەشەی پێدەدرێت و کۆمپانیای EA هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی یاریەکە. لە کۆنگرەی E3 ئەمساڵدا کۆمپانیای ناوبراو ئەوەی ڕاگەیاند کە خەریکی گەشەپێدانی بەشێکی نوێی زنجیرەکەن و ناوی ئەم بەشە نوێیە Need For Speed Pay Back دەبێت و لەدوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەکە کۆمپانیاکە هەستا بە بڵاوکردنەوەی و چەند ڤیدیۆیەکی ناساندنی (Trailer)ی بۆ یاریەکە بڵاوکردەوە. لەتازەترین ڤیدیۆدا کە ۲۱/۸ بڵاوکرایەوە هاوشێوەی ڤیدیۆکانی پێشوو چەند دیمەنێکی سینەمایی سەرنج ڕاکێشی لەخۆ گرتبوو. لەم ڤیدیۆیەدا بۆیەکەمجار ئۆتۆمبێلی BMW M5 مۆدێلی ۲۰۱۸ نیشاندەدرێت کە ئەمە یەکەمجارە کۆمپانیای BMW ئۆتۆمبێلێکی نوێی لەرێگەی یاریەکی ئەلیکترۆنیەوە بە جیهان نیشان بدات، ئەمەش نوێترین ڤیدیۆی ناساندنە کە لەلایەن کەناڵی تایبەت بە کۆمپانیای EA لە یوتیوب بڵاوی کراوەتەوە:
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=kf2qDAEZc2w&feature=youtu.be” width=”500″ height=”300″]
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لە سەر پۆستەری یاریەکە ئەم ئۆتۆمبێلە دەردەکەوێت بەڵام پێدەچێت کەس تێبینی نەکردبێت، چونکە لە بەشی دواوەی پۆستەرەکەدا بوو.
 بۆ زانیاریتان کە یەکەم بەشی یاری Need For Speed لە ۳۱/۸/۱۹۹٤ بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستا ۲۳ بەش لەم یاریە بڵاوکراوەتەوە و بڕیارە لە ۱۰/۱۱ی ئەمساڵ بەشە نوێیەکە بڵاوبکرێتەوە بۆ هەریەک لە ئامێرەکانی پلەیستەیشن چوار و ئێکس بۆکس یەک و ویندۆزی تایبەت بە مایکرۆسۆفت.

 

سەرچاوە :
تاگەکان Need For Speed یاری
بۆچونی تۆ