ئەندرۆید 23, ئاب 2017

ئەمڕۆ سامسۆنگ مۆبایلی گالەسی نۆت ٨ نمایشدەکات

دوای چەندین چاوەڕوانی خەڵک و پێگەکان، دوای چەندین دەنگۆ و وێنەی دزەکاری، ئەمڕۆ لە کۆتاییدا گالەکسی نۆت ٨ـی نوێ بە فەرمی دەکرێت. ئەمڕۆ سامسۆنگ لە کۆنگرەی Unpackedـی ئەم ئێوارەیە له کاتژمێر ٦ مۆبایلەکە و چەند ئامێرێکی تر نمایشدەکات، لەوانە کاژێری زیرەک و ئامێری ڕاستی خەیاڵی VR. زنجیرەی نۆت و S بەسەرکەوتووترین زنجیرەی ئەو کۆمپانیایە دادەنرێت و زۆرترین خواستیان لەسەرە. چی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی نۆت ٨ دەزانین؟

چەند زانیارییەکی دزەپێکراو دەربارەی کامێرای ئەم مۆبایلە هەیە. چاوەڕواندەکرێت مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن دووانە کامێرا بێت. چەند تایبەتمەندیەکی نوێ لە خۆ دەگرێت. خوێنەری ئەم بابەتە بن کرتە بکەن.

پڕۆسێسەر و ڕام و بیرگەی نۆت ٨

نۆت ٨ بە دوو جۆر ڕەقەکاڵای پڕۆسێسەر بڵاودەکرێتەوە، ئەوانەش ئێکزینۆس ٨٨٩٥ بۆ تەواوی بازاڕەکان و بۆ بەشێکیش لە بازاڕەکان بە ڕەقەکاڵای پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ بڵاودەکرێتەوە. هەردوو جۆرەکە بە تەکنەلۆژیای ۱۰ نانۆمەتری دەبن و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەمانی هێواشبوونەوە و له کارکەوتنی مۆبایل. چاوەڕواندەکرێت ڕامی مۆبایلەکە ٦ گێگابایت بێت، لەگەڵ دوو جۆر فراوانی بیرگە ئەوانیش ٦٤ گێگابایت و ۱۲٨ گێگابایتن.

ڕوونما و پاتری و تایبەتمەندیەکانی تری نۆت ٨

وەکو پێشبینیەکان دەڵێن، قەبارەی ڕوونمای نۆت ٨ گەورەتر دەبێت و ٦,۳ ئینچ دەبێت بە تەکنەلۆژیای سوپەر ئەمۆڵێد. لەگەڵ بوونی پارێزەری گۆریلا گلاس ٥، چەماوە دەبێت. وەکو نەوەکانی پێش خۆی خاوەن بڕوانامەی IP68 دەبێت بۆ پارێزگاری کردن لە ئاو تۆز. توانستی پاتری مۆبایلەکە ۳,۳۰۰ میللی ئەمپێر دەبێت و دەرچەکەشی لە جۆری C دەبێت.

بێگوومان ئەگەری هەیە کە ئەم زانیارییانە ڕاست و دروست نەبن. بەڵکو وتەی سەرچاوە و پێگە گەورەکانە. دەتوانن بینەری کۆنگرەکە بن لەپێگەی فەرمی سامسۆنگ لەبەرواری دیاریکراو پەخشەکە بەردەستدەبێت کرتە بکە

تاگەکان گالەکسی نۆت ٨
بۆچونی تۆ