ئامێرە هەمەجۆرەکان 24, ئاب 2017

سەرجەم زانیاریەکان دەربارەی نیکۆن D850 لە کەی ئای تی ئێنەوە

کامێرایەکی نوێی کۆمپانیای نیکۆن دەبێت و لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ بڵاوی دەکاتەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە کە کۆمپانیاکە پێشتر پەیمانی درووستکردنی نیکۆنی D820 ــی دا ،کە بە نەوەی نوێی نیکۆنی D810ـی ناساند ،بەڵام لەسەر پەیمانی خۆی نەبوو و لە هەواڵێکدا لە پێگەی فەرمی کۆمپانیاوە ئەوەیان خستەڕوو کە چیتر چاوەڕوانی نیکۆنی D820 مەکەن ،بەڵکو لە جێی ئەو نەوەیە کامێرای نیکۆنی D850 لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ تاکو سەرەتای ساڵی ۲۰۱٨ ،لێرەدا و بۆ یەکەمین جار لەتۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە سەرجەم تایبەتمەندیەکانی دەخەینە ڕوو :

۱- هەستەوەر Sensor
هەستەوەری جۆری سیمۆس CMOSــی فولفرەیم ناسراو بە FXـی بە ڕوونی٤٥.٧٥ مێگا پێکسڵ لەسەر جێگیرکراوە کە پێک دێت لە 180,000 وردە هەستەوەری RGB.
ئەم هەستەوەرە هەمان هەستەوەری کامێرای نیکۆنی D5ــە.

۲ـ هەستەوەری ئایزۆ ISO
بڕی ئایزۆی بە شێوەیەکی ئەفسوناوی هەیە ئەویش 64-25600 ئایزۆیە و دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ 32-108400.

۳ـ خاڵەکانی ڕوونکردن Focus Point
خاڵەکانی ڕوونکردنی پێک دێت لە ۱٥۳ خاڵی فۆکەسکردن بە هەمان سیستمی فۆکەسکردنی کامێرای D5.

٤ـ ڤیدیۆ و تایم لاپس Video & Timelapse
توانای تۆماکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K بە جۆری ڕاو ۱٤بیت (RAW 14-bit)و تۆمارکردنی تایم لاپس بە ڕوونی 8K.

٥ـ ڕوونما
خاوەن ڕوونمایەکی LCD بە ڕوونی ۲.۳٦ ملیۆن خاڵ و توانای چەمانەوەی هەیە.

٦ـ بیرگەی دەرەکی
توانای وەرگرتنی بیرگەکانی جۆری XQD و SD هەیە.

۷ـ بارگاویکردنەوە
توانای بارگاویکردنەوەی لە ڕێگەی دەرهێنانی پاتریەکەیەوە هەیە و لە هەمان کاتدا توانای بارگاویکردنەوەی هەوایی هەیە .

٨ ـ ڕام
ڕامی نەوەی سێیەمی جۆری نیکۆن ئێکسپیدی تێدا جێگیر کراوە.

۹ـ خێرایی
خێرایی وێنەگرتنی بەم جۆرەیە:
خێرایی 7fps: توانای چرکاندنی ۷ وێنە لە چرکەیەکدا لە کاتی چرکاندنی بەردەوام Continuous shooting.
خێرایی 6fps:توانای چرکاندنی ٦ وێنە لە چرکەیەکدا لە کاتی بەکارهێنانی ڕوونکردنی خودکار Autofocus.
خێرایی 9fps: توانای چرکاندنی ۹ وێنە لە چرکەیەکدا لە کاتی پەیوەستکردنی پاتری گریپ Battery grip.

۱۰ـ سیستمی پێشبینین Viewfinder
نیکۆنی D850 خاوەنی سیستمی پێشبینینی دووانەیی Hybirdــە کە پێک دێت لە هەردوو جۆرە سەرەکیەکەی ڤیوفایندەر ئەوانیش ڤیوفایندری بینین Optical viewfinder و ئەوی دیکەیان لە جۆری ڤیوفایندەری ئەلکترۆنی Electronical viewfinderــە.
کە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی کامێرەدا سیستمی دووانە پێشبینین لە کامێرایەک جێگیر بکرێت.

۱۱ـ پتەوی
لاشەی کامێراکە لە پتەویدا گرنگی باشی پێ دراوە بە جۆرێک کە لاشەی کامێراکە لە مەگنسیۆم و ئەلەمنیۆمە و بە ستیل ڕووپۆش کراوە ،توانای پارێزگاری هەیە لە کاتی کەوتنە خوارەوەدا لە بەرزی ۱.٥ مەترەوە.

۱۲ـ تایبەتمەندی دیکە
کامێراکە خاوەنی چەند زیادە تایبەتمەندیەکی گرنگە کە سەرەکیترینیان ئەمانەن :

ـ لە تاریکیدا دووگمەکانی ڕووناکی تایبەت دەردەکەن بۆ دەرکەوتنێکی ڕوون لەکاتی بەکارهێناندا.
ـ خاوەنی سیستمی شوێنگر GPSــە.
ـ خاوەنی سیستمی پەیوەستکردنی هەوایی Wifiــە.

تاگەکان کامێرا
بۆچونی تۆ