10
بابەتی گرینگ 24, ئاب 2017

6 هۆکار بۆ ئەوەی گرنگی بە گالەکسی نۆت 8 بدەیت، تەنانەت ئەگەر بەکارهێنەری ئایفۆنیش بیت

دوای ئەوەی گالەکسی نۆت ۷ـی ڕابردوو شکستی هێنا و براوەی کێبڕکێیەکە ئەپڵی ڕکابەری سامسۆنگ بوو، هەوادارانی گالەکسی هەستیان بە بۆشاییەک دەکرد، بەڵام بێگوومان هەمیشە خواستیان لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەیان بووە و هەرچەند گالەکسی نۆت ۷ له پێشبڕکێیەکەدا چووە دەرەوە، بەڵام لە جیاتی ئەم مۆبایله گالەکسی ئێس ۷ـیان  بە باشترین دەزانی.

بەڵام سامسۆنگی نۆت گەڕایەوە بۆ بردنەوە تەنانەت باشتریش له گالەکسی ئێس ۷ و ئێس ٨. پرسیارێک لێرەدا هەیە، له دوای گالەکسی ئێس ٨ و نۆت ٨، هەوادارانی ئایفۆن سەرنجیان چی دەبێت؟ لێرەدا باس لە هموو تایبەتمەندییەکانی نۆت ٨ ناکەین، تیشکمان خسووەەتە سەر ٦ هۆکار بۆ گرنگیپێدانی نۆت ٨ لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، تەنانەت ئەگەر بەکارهێنەرانی ئایفۆنیش بن. بۆ تەواوی  تایبەتدییەکانی مۆبایلەکە خوێنەری ئەم بابەتە بن گالەکسی نۆت ٨ نمایشکرا

دووانە کامێرای باشتر

ئایفۆن ۷ پڵەس یەکەم مۆبایلی دووانە کامێرا نەبوو (بەڵکو ئێچ تی ئیسی ئێم ٨ بوو)، ئایفۆن ۷ پڵەس دەتوانێت یارمەتی ڕەقەکاڵای کامێرا بدات بۆ کارکردن لەگەڵ تایبەتمەتدی Portrait mode و دەتوانێت کاری ڵێڵکردن بکات هەر وەک ئەوەی کە کامێرایەکی DSLRـت لابێت. گالەکسی نۆت ٨ـیش بە هەمانشێوە، خاوەن دوو کامێرای ۱۲ مێگاپێکسڵییە لە دواوە، لەگەڵ تایبەتمەندی ۲× telephoto و Wide Angel، بەڵام هەردوو تایبەتمەندییەکە دەکرێت لەگەڵ دژە لەرزین کاربکەن، بەڵام له ئایفۆن ۷ پڵەسدا، کارکردن نیە و ناتوانرێت لەگەڵ ئەم ۲ تایبەتمەندییە وێنە بە دژە لەرزینەوە بگیرێت.

گالەکسی نۆت ٨ دووبارە جیاوازیەکی تر لە دووانە کامێرایی دروستدەکات. یەکەم مۆبایلی دوانە کامێرایە کە خاوەن تایبەتمەندی Live Focusـبێت، کە ڕێگات پێدەدات پێش گرتنی وێنەکان و تەنانەت دوای گرتنیشیان ڕاددەی ڵێڵبوونی پشتی وێنەکان بە خواستی خۆت دەستکاری بکەیت بە زۆرکردن یان کەمکردن. ئەمەش تایبەتمەندییەکی نوێیە بۆ تەکنەلۆژیای Portrait. شتێکی دیکەش هەیە دەکرێت نۆت ٨ باشتر بکات لەوانی تر، ئەوەش ئەوەیە بەکارهێنەران دەتوانن بە هەردوو کامێرای مۆبایلەکەیان وێنە بگرن و ڵێڵی بکەن له ئاستی زوومی ۲× لەگەڵ تایبەتمەندی Wide Angel.

ڕوونمایەکی ناوازە و نایاب

گالەکسیەکان هەمیشە بە باشترین جۆری تەکنەلۆژیا لەسەر مۆبایلەکان بە بەرهەمدێن و گالەکسی نۆت ٨ـیش بە ٦,۳ ئینچ قەبارە و تەکنەلۆژیای سوپەر ئەمۆڵێدی ڕوونما، دەتوانێت ڕەنگەکان بە ڕووناکی بهێڵێتەوە و تێکیان نەدات. ئەو ڕاستییەی کە ڕوونمای گالەکسی نۆت ٨ بە باشتر دەردەخات له ئایفۆن و هەندێک مۆبایلی تر، ئەوەیە کە گالەکسی ٨ خاوەن ڕوونی QHD+ بە بوونی تایبەتمەندی ڕێکخستن و لادانی ڕووناکی زێدە و، بینینی مەودایەکی باشتر له وێنەکان کە ئەویش تەکنەلۆژیای HDRـە.

چی دەربارەی پێنوسی نوێ نۆت؟

پێنوسی گالەکسیەکان نۆتەکان لە هەر نەوەیەکدا پێشکەوتنی بە خۆوە بینیوە، لە گالەکسی نۆت ٨ـیشدا ئەم پێنوسە لە باشترین قۆناغی پێنوسەکانی سامسۆنگدایە و خاوەن تایبەتمەندی نوێ و سەرنجڕاکێشە. هەموومان پێنوسە زیرەکەکانی ئەپڵ و مایکرۆسۆفتمان دیوە، بەڵام ئایا هاوشێوەی ئێس پێن دەتوانرێن وەکو ستایل و نەخش بەکاربێن لە مۆبایلەکاندا؟ سامسۆنگ لە گالەکسی نۆتی سەرەتاوە خاوەن پێنوسی زیرەکی ئێس پێنە و لە گالەکسی نۆت ٨ـیشدا ئەم پێنوسە بە پێشکەوتووتر هەیە. پێنوسی نۆت ٨ بە کرتەیەک دێتە دەرەوە، خاوەن ٤,۰۹٦ ئاستی پەستانکردنە لەسەر ڕوونما. ئەستووریی سەری پێنوسی ئێس پێن ۰,۷ میللی مەترە و یارمەتیدەرە بۆ هەندێک کاری وێنەکێشان و نوسین بە شێوەی ڕەنگا و ڕەنگ. بەڵێ، دەتوانرێت له ژێر ئاودا کاری پێبکرێت و پشتگیری تەواوی ڕستەکان بکات، بۆ وەرگێران. پەنجەت باشترینە بۆ ئەوەی کار لەگەڵ مۆبایلەکەت بکەیت، بەڵام بۆ هەندێ کاری وێنەکێشان، پێنوسی ئێس پێنت پێویستە.

خاوەن خێراترین بارگاوییکەرەوەی بێ وایەرە

دزە پێکراوە کە ئایفۆن لە داهاتوودا خاوەن جۆرێکی نوێ لە بارگاوییکەرەوەی بێ وایەر دەبێت. بەڵام جۆری ئاسایی ئەم  بارگاوییکردنەوەیا بۆ ماوەیەکی زۆرە لە گالەکسیەکاندا هەیە و لە گالەکسی نۆت ٨ـی ئەمجارەشدا، باشتر کراوە، بەوەی کە بارگاوییکەرەوەی خێراترە لەوانی تر، چونکە بە بارگاوییکەرەوەی بێ وایەر دەتوانێت مۆبایلەکەت لە ئاستی ۰ـەوە بۆ ئاستی ٤۹ـی توانستی پاتری لە ماوەی ۳۰ خوولەک بەرز بکاتەوە.

پاتری گالەکسی نۆت ٨ سەلامەتە و ناتەقێتەوە

له دوای بەرهەمەکانی گالەکسی نۆت ۷، سامسۆنگ پەیمانی دابوو کە پاتری مۆبایلەکانی بە سەلامەتی بەرهەمبهێنێت، وە  ئەنجامیشی دا. گالەکسییەکانی ئێس ٨ خاوەن پاتری نوێن و به تاقیکردنەوەکاندا تێپەڕین. بەڵام لای خەڵک لەوانەیە له گالەسی نۆتدا جیاواز بێت، بەڵام خۆی لە خۆیدا هەواڵێکی خۆش هەیە ئەوەش ئەوەیە کە پاتری نۆت ٨ و هەموو جۆرە پاترییەکانی تریش، سەلامەتن و جێی ترسی خەڵکیی نین لە کاتی خەوتندا، یاخوود له کاتی بارگاوییکردنەوەدا.

ڕام و بیرگە، توانایەکی باشتر

٦ گێگابایت ڕام و بیرگەیەکی فراوان لەگەڵ پشتگیریکردنی بیرگەی دەرەکیی. نۆت ٨ توانایەکی باشتری هەیە و وا دەکات هەموو شتێکی تێدا بێت بێ ئەوەی خاو ببێتەوە یان لە کاربکەوێت. دەتوانیت ڕێژەیەکی زۆر ئەپ و یاری و وێنە و ڤیدیۆ بخەیتە مۆبایلەکەتەوە، ئەوەش پێویستی بە بیرگەیەکی فراوان هەیە، بۆ ئەوەش نۆت ٨ خاوەنی بیرگەی ٦٤ گێگابایتییە لەگەڵ پشتگیریکردنی بیرگەی دەرەکی تا ۲٥٦ گێگابایت، گەر بیرگەیەکی دەرەکی بە فراوانی ۲٥٦ گێگابایت بکڕیت، ئەوا فراوانی ۳۲۰ گێگابایت بە دەست دەهێنیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ