10
ئەندرۆید 25, ئاب 2017

لامبۆرگینی مۆبایلێکی ئاست بەرزی ڕاگەیاند، تەواوی زانیارییەکان لەسەر مۆبایلەکە

کۆمپانیای لامبۆرگینی بە درووستکردن و خستنە بازاڕی ئەم مۆبایلە نوێیە کە ناوی Alpha Oneـە و دەیەوێت زیاتر و زیاتر بەشداربووانی وابەستە بکات بە بەرهەمەکانییەوە و مۆبایلەکە خاوەنی تایبەتمەندی ئاست بەرزە و بەنرخێکی خەیاڵی هەیە و بە ڕووپۆشێکی ئاڵتوونی پۆشراوە.

  • ڕوونما:ئەمۆڵێد بە قەبارەی 5.5 ئینج بە ڕوونی QHD
  • پڕۆسێسەر(چارەسەرکەر):سناپ دراگۆن 820
  • ڕام: 4GB
  • بیرگە(ڕووم):64GB پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکوو 128GB
  • کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 20 مێگا پێکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆکان بە 4K
  • کامێرای پێشەوە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ
  • وەشانی 7.0 ـی ئەندرۆید
  • پاتر: 3250 میلی ئەمپێر(100 خولەکی پێویستە تاوەکوو بگاتە بارگاویکردنەوەی %100
  • ڕەنگ:ڕەش
  • پشتگیری کردنی بارگاویکەرەوەی خێرای 3.0
  • دوو سیم و Micro SD ییە

مۆبایلەکە لە ڕۆژانی پێشوودا بەردەست خرا بۆ فرۆشتن بە شێوەی سەرهێڵ لە کۆگای هاردوزی بەناوبانگی ئەمریکی بەردەستە، هەروەها لە کۆگای Levant  کە لە دووبەیە بەردەستە بۆ فرۆشت.

ماوەتەوە نرخی مۆبایلەکە کە مشتوومڕێکی زۆری درووست کردووە و نرخی 2450 دۆلاری ئەمریکییە، دیارە کۆمپانیاکە کڕیاری خۆی هەیە و دەیەوێت قازانجێکی باش لەم بوارەدا بکات.

سەرچاوە :
تاگەکان لامبۆرگینی
بۆچونی تۆ