ئەندرۆید
26, ئاب 2017
مۆبایلی نۆکیا ٦ فرۆشێکی ئێجگار باشی هەیە لە هیندستان

وا پێدەچێت نۆکیا گەڕابێتەوە مەیدان بۆ کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی تری بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکان، وا دیارە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک مۆبایلە نوێیەکانی نۆکیایان بەدڵە کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن، نۆکیا ٦ بۆ نموونە، بەردەست خرا بە شێوازی کڕینی سەرهێڵ لە هیندستان و لە ماوەی کەمتر لە یەک خولەک هەموو مۆبایلەکانی فرۆشرا! هەروەک لە چینیش بەهەمان شێوە بوو!
ئەمازۆن هیندستان هۆکاربوو بۆ نەمانی ئەو بەرهەمە، چونکە کاتێک مۆبایلەکە لە ماڵپەڕی سەرەکی دەرکەوت لەسەرەتادا، زیاتر لە ١ ملیۆن ئارەزووکەری هەبوو کە ناوی خۆیان تۆمارکرد(ناو تۆمارکردن جیاوازە لە داواکردنی پێشوەختە و ئەو کەسەی ناوی تۆمار دەکات مەرج نییە بەرهەمەکە بکڕێت بەڵکو تەنها گرنگی دانی خۆی دەردەبڕێت بۆ بەرهەمەکە). ئارەزوومەندانی نۆکیا لە هیندستان پێویستە بۆ کڕینی نۆکیا ٦ چاوەڕێی فرۆشی دووەمی سەرهێڵ بن لە کاتژمێر ١٢ی د.ن لە ٣٠/٨. نرخەکەی ٢٣٥ دۆلاری ئەمریکییە لەو وڵاتە.
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.