ئەپڵ
26, ئاب 2017
زانیاری دزەپێکراو دەربارەی قەبارەکانی بیرگە لە ئایفۆن ٨

بەپێی سەرچاوەیەک لە پێگەیەکی هۆڵەندییەوە، ئایفۆن ٨ بە سێ بیرگەی جیاواز ڕادەگەیەنرێت، بە قەبارەی ٦٤گب/٢٥٦گب/٥١٢گب هەموو بیرگەکان بە ڕامی ٣گب دێن لەگەڵ چیپە نوێکەی ئەپڵ بەناوی Apple A11 .
لەلایەکی ترەوە، ئەپڵ قەبارەی بیرگەکانی کردۆتە دوو ئەوەندە بەراورد بە ئایفۆن ٧ کە (٣٢گب/١٢٨گب/٢٥٦گب)ن.
زانیاریەکە پشتگیری دەکرێت لەلایەن وێنەیەکەوە کە چیپێکی بیرگەی قەبارە ٦٤گب پیشاندەدات، کە لەلایەن ساندیسکەوە درووستکراوە، هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات کە بیرگەی ٦٤گب و ٢٥٦گب لەلایەن ساندیسک و تۆشیبا بۆی بنیاد دەنرێن، لەکاتێکدا بیرگەی ٥١٢گب لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ و هاینیکسەوە بۆی درووست دەکرێت.

وەک هەمیشە هێشتا هیچ کام لەو زانیاریانە پشتڕاست نەکراونەوە تەنها ئەوەی لەسەرمانە چاوەڕوانییە بۆ پشتڕاستکردنەوە…
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.