بابەتی گرینگ 28, ئاب 2017

۳ ڕۆژی تر مۆبایلی ئێڵجی ڤی ۳۰ نمایشدەکرێت

تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە دوایین مۆبایلی ئاستبەرزی ئێڵ جی لە زنجیرەی ڤی ناسراو بە ڤی ۳۰ نمایشبکرێت. وێنەیەکی دزەپێکراو پێش نمایشکردنی مۆبایلەکە بڵاوکراوەتەوە، کە وێنەیەکی مۆبایلەکەیە و دەتوانرێ وەک بەختێکی باش سەیر بکرێت بۆ بینینی مۆبایلەکە پێش نمایشکردنی.

  • لە بەرواری ٨/۳۱ مۆبایلە نوێیەکە نمایشدەکرێت.

ئەم وێنەیە لە پێگەی Weiboی چینی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بڵاوبۆوە، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئێڵجی ڤی ٣٠ خاوەنی ڕوونمایەکی درێژکراوەیی ١٨:٩ دەبێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای FullVision، هەروەها دیزاینی مۆبایلەکەش لە شێوازی دیزاینی ئێڵجی جی ٦ دەچێت. کۆمپانیاکەی باشوری کۆریا ئەوەی پشتڕاست کردەوە قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکە ٦ ئینچ دەبێت بە تەکنەلۆژیای FullVision لە جۆری OLED، بە ڕوونی ٢٨٨٠ بە ١٤٤٠.

وێنە دزەپێکراوەکە ئەوەش دەردەخات کە ڤی ٣٠ ڕوونمای دووەمی نابێت وەک لە نەوەکانی پێشووتری ئەم زنجیرە هەبوو، وا پێشبینی دەکرێت شریتێکی هەبێت لە لای چەپی ڕوونمای مۆبایلەکە، بچووک دەکرێتەوە و وریاکەرەوە گرنگەکان و بەرنامە زۆر بەکارهێنراوەکانت پێ پێشاندەدات.

هەروەها دەرچەی USB مۆبایلەکە لە جۆری USB Type-C دەبێت لە خوارەوەی مۆبایلەکە لەگەڵ بڵندگۆیەک لە تەنیشتی. تەنها ٣ ڕۆژ ماوە بۆ نمایشکردنی مۆبایلەکە بە فەرمی.

سەرچاوە :
تاگەکان ئێڵجی ڤی ۳۰
بۆچونی تۆ