10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 31, ئاب 2017

ساندیسک گەورەترین بیرگەی لە جۆری SDCard لە جیهاندا ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ساندیسک گەورەترین بیرگەی خۆی لە جۆری ئێس دی کارد لە پێشانگای ئیفا ڕاگەیاند. ئەم کاردە کە ناوی SanDisk Ultra microSDXC UHS-Iـە، فراوانییەکەی ٤٠٠ گێگابایتە و توانستی هەڵگرتنی ٤٠ کاتژمێر لە ڤیدیۆیی Full HD هەیە و خێرایی گواستنەوەی پەڕگەی دەگاتە ١٠٠ مێگابت لە چرکەیەدا، ئەمەش واتای وایە توانای گواستنەوەی ١٢٠٠ وێنەی هەیە لە خولەکێکدا کە بەڕاستی سەرەنج ڕاکێشە!

جێگەی باسە، ئەم بیرگەیە لە مانگی داهاتوو بەنرخێک بەردەست دەبێت کە بەڕاستی هەرزان نییە ئەویش ٢٤٩,٩٩$ـە. بێگومان ئەم بیرگەیە سەری دێشێت بۆ هەواداران و خاوەنانی کوادکۆپتەر و گۆوپڕۆ و نیتێندۆ سویچ.

لەڕاستیدا، سەرکەوتنەکانی ساندیسک دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ڕاگەیاندنی ئێس دی کاردی ١٢٨ مێگابایتی ناسراو بە TransFlash لە ساڵی ٢٠٠٤ دا. ئەمەش واتای ئەوەیە لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە بەردەوامە یەک لەدوای یەکانەی ساندیسک، ئێمە لە ئاستێکی بەرزتر چێژ لە بەکارهێنانی ئامێرەکانمان وەردەگرین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ