ئای ئۆ ئێس 31, ئاب 2017

ڕۆڤیۆ یاری Angry Birds Matchـی لەسەر شێوەی کاندی کڕاش ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڕۆڤیۆ وەشانێکی نوێی لە یاری باڵندە توڕەکان ڕاگەیاند بەڵام ئەمجارەیان بە شێوەیەکی جیاواز لە پێشتر و لەسەر شێوەی یاری کاندی کڕاشە. ئەمەش هەموو لە پێناو ئەوەیە کە هاندەرێکی زۆر بۆ یاری لەو جۆرە کۆبکەنەوە و سەرەنجیان ڕابکێشن بۆ کەسایەتییەکان و باڵندەکانی ڕۆڤیۆ.

بێگومان قۆناغەکانی Angry Birds Match و شێوەی یاریکردنی جۆراوجۆرن و ئەمەش لەبەرئەوەیە سەرەنجی تۆ ڕابکێشن و لە وەڕەسی دوورت بخەنەوە. لە قۆناغەکانی یەکەمیدا باڵندەی سوری توڕە هەن کە دەتوانیت بە شێوەی ئاسۆیی و ستونی بیانهاوێژیت و لەم نێوەندەشتدا بێگومان بەرازە بێزارکەرەکان بوونیان هەیە و یاریەکە بەچێژتر دەکەن.

جێگەی سەرەنجە، کە لەگەڵ بڕینی قۆناغەکانی یارییەکە کەسایەتی بچوکی نوێ دەردەکەون کە کلیلی کردنەوەی سندوقی گەنجینەت پێ دەدەن کە چەند شتێکی وەکو زێر و یارمەتی بەهێزکردن و جوڵەی زیادە دەردەکەون بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی داهاتوو سودیان لێ وەرگریت.

لەڕاستیدا، داهاتی کۆمپانیای ڕۆڤیۆ لە چارەکی چوارەمی ڕابردوو بە لە ٩٤% گەشەی کردووە و گەیشتووەتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بەهۆی فرۆشی فیلمی باڵندە توڕەکان، ئەم یارییە بە کەسایەتی فیلمەکان بەردەست دەبێت ئەمەش بۆ ئەوەی دەسکەوتی زیاتر بەدەست پێنێت و دۆخی کۆمپانیا باشتر بکات کە لەماوەی ڕابردوو لە پاشەکشەدابوو.

ئێستا کاتی ئەوەیە یاریەکە تاقی بکەنەوە لەم لینکەوە بۆ ئای ئۆ ئێس و لەم لینکەشەوە بۆ ئەندرۆید دابیگرن.

[su_youtube url=”https://youtu.be/HDMLRX1nRYs” width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ